هۆشداری لە كارەساتی مرۆیی لە گەڕەكێكی سلێمانی دەدرێت

کوردستان

21/03/2020     ژمارەی بینراو 22862

راچڵەكین

لە پەیامێكی بەپەلەدا كە ئاراستەی پارێزگارو بەڕێوەبەرانی ئاسایش و پۆلیس و تەندروستی و هاتووچۆی سلێمانی كردووە، بەڕێوەبەری مەڵبەندی تەندروستی ڕاپەڕینی نوێ، داوایان لێدەكات بەزووترین كات كۆتایی بەو قەرەباڵغییە بهێنن كە بەهۆی هاتنە دەرەوەی هاوڵاتیانەوە لە گەڕەكی راپەڕین دروستبووە.

سالار  عەلی راشیگەیاندووە، ئەگەر بەسەر ئەو دۆخەدا زاڵ نەبین، لەچەند هەفتەی داهاتوو كارەساتی مرۆیی لەو گەڕەكە دروست دەبێت.

دەقی پەیامەكە:

هاوارێك بۆ پارێزگاری سلێمانی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی.

 بەڕێزان وەكو بەڕێوەبەری مەڵبەندی تەندروستی ڕاپەڕینی نوێ و بەڕێوەبەری سەنتەری چاودێری تەندروستی ڕاپەڕین هاوارتان بۆ ئەهێنم تكاتان لێ ئەكەم با هەموو پێكەوە بەزوترین كات زاڵ بین بەسەر قەرەباڵغی و هاتنە دەرەوەی خەڵكی گەڕەكی ڕاپەڕین و،نەهێشتنی ئەو بێ سەروبەرەییە، بە پێچەوانەوە لەچەند هەفتەی داهاتوو كارەساتی مرۆیی لەو گەڕەكە دروست دەبێت بەهۆی هاتنە دەرەوەی هاووڵاتیان و پابەند نەبوونیان بە ڕێنماییە تەندروستییەكان و بەهیچ سێكتەرێك ڕاناگیرێت، تكایە هاوكارم بن با ڕێگر بین لەو دیاردە خەتەرە.

سالار  عەلی
بەڕێوەبەری مەڵبەندی تەندروستی ڕاپەڕینی نوێ
21-3-2020

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن