راچڵەكین-
راستیان وتووە خواست بۆ فێربوون پەیوەست نییە بە تەمەنی مرۆڤەكانەوە، نموونەیەكی زۆریش لەسەر ئەو كەسانە هەیە كە تەمەنیان زۆر بووەو بڕوانامەیان لەقۆناغە جیاجیاكاندا بەدەستهێناوە.
هاوڵاتییەكی عیراقی لەیەكێك لەپارێزگا سوننە نشینەكان، لەئێستادا سەرقاڵی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی قۆناغی 11ی ئامادەییە.
ئەو هاوڵاتییە وەك خۆی دەڵێت تەمەنی 76 ساڵەو، هیواخوازە لەتاقیكردنەوەكاندا سەركەوتوو بێت تا ساڵی داهاتوو لە 12ی ئامادەیی بخوێنێت.