سێ شاری عیراق بێ کارەبا دەبن

عێراق

06/08/2022     ژمارەی بینراو 164

راچڵەکین-

به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما‌‌ وێستگەیەکی کارەبا لە شاری بەسرە تەقیەوە و بەهۆیەوە کارەبای سێ پارێزگای باشووری عیراق (به‌سره‌، زیقار و میسان) پچڕا.

ئه‌حمه‌د موسا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عیراق رایگەیاندووە: به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما‌‌ یەکەیەکی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌ به‌سره‌ ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ته‌زووی كاره‌با لە تەواوی پارێزگاكانی به‌سره‌، زیقار و میسان پچڕاوه‌.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عیراق،دەشڵێت، ئێستا تیمه‌كانیان له‌ هه‌وڵدان بۆ گۆڕین و دووباره‌ به‌كارخستنه‌وه‌ی وێستگەکە‌.

ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێكی گەرمای بەهێز عیراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە بەهۆیەوە لە چەند شارێکی عیراق پشووی فەرمی راگەیەندرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن