14 خووی هه‌ڵه‌ هۆكاره‌ بۆ دروست بوونی ئازاری جومگه‌

تەندروستی

25/03/2020     ژمارەی بینراو 1425

ئازاری جومگه‌

ڕاچڵه‌كین-

ئازاری جومگه‌كان چه‌ند هۆكارێكی جیاوازی هه‌یه‌، له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆره‌ هه‌ڤین پزیشكی ئازار و جومگه‌  باوترین ئه‌و هه‌ڵانه‌ باس ده‌كات كه‌ ده‌بنه‌ هۆی ئازاری ئێسك و جومگه‌كان.

1-کێشی زۆر :
ئەوانەی قەڵەوون یاخود کێشیان زۆرە ھەمیشە ئازاری جومگەکانیان بۆ دروست دەبێت توێژینەوەکان ئەمەیان سەلماندووە ، جگە لەوەی کە کێشی زیادە فشار دروست دەکات بۆ سەرجومگەکان، بینراوە خانەی چەوری جۆرە مادەی کیمیاوی دەڕێژن کە ھەوکردن دروست دەکەن لە جومگەکاندا و ترسی دروست بوونی داخوران زیاد دەکەن .

2-بەکارھێنانی پەنجە گەورەی دەست بۆ نووسین و ناردنی مەسج یاخود ھەر پەنجەیەکی تر :
نووسینی نامە و مەسج جومگەکانی دەستت ماندوو دەکات بەتایبەتی پەنجە گەورە ، توێژینەوەکان دەڵێن نووسینی نامە فشار ١٢ ئەوەندە دەخاتە سەر جومگەی پەنجەکان وەک لە سەری پەنجەکان وە بەستەرەکان ماندوو دەکات ، وەلەبەرئەوەی پەنجە گەورە بەرپرسە لە ٦٠٪ ئیشی دەست ، کەواتە بۆ دوورکەوتنەوە لە مە باشترە نامەی دەنگی بەکار بھێنین ، یاخود دوورکەوینەوە لە مەسج و نامە ناردن کە کاریگەری خراپیشیان ھەیە لەسەر شان و مل بەھۆی نوشتانەوەیان لەکاتی نووسینی نامەدا .

3- بەکارھێنانی پێڵاوی پاژنە بەرز و نووک تیژ :
پاژنەی بەرز فشار دەخاتە سەر ماسو لکەکانی پشت و ڕێکی پشت تێک دەدات جگە لەوەی کە فشار دەخاتە سەر جومگەکان و ماسولکەکان ، ماسو لکەکانی ڕان گرژدەبن بۆ ئەوەی ئەژنۆکان بەشێوەکی ڕێک بوەستن .
ئەو ئافرەتانەی ڕۆژانە پێڵاوی پاژنە بەرز و نووک تیژ لەپێ ئەکەن ئەگەری توشبوونیان بە داخورانی جومگە و ئازاری پێ یەکان زیاترە .
پێڵاوی پاژنە بەرز ، نەعل ، سەندەل و پاپوج بە جۆرێکی خراپ لە پێڵاو ئەژمار دەکرێن .لەبەرئەوەی پاڵپشتی تەواوی پێ ناکەن لەکاتی لە پێ کردنیاندا .

4- تەقاندنی جومگەکانی لەش :
ھەندێ کەس واڕاھاتوون کە جومگەکانی لەشیان بە بەردەوامی بتەقێنن، ئەو دەنگەی لێی دێت لە ئەنجامی جوڵەی بەستەرەکەوەیە بەسەر ئێسقانەکەدا ، یاخود لە ئەنجامی تەقینی بڵقی شلەی ناو جومگەکانە ، لەڕاستیدا شتێکی وانیە لەڕووی زانستیەوە کە تەقانی جومگەکان داخوران دروست کات بەڵام ھەندێ توێژینەوە سەلماندوویانە کەتەقانی پەنجەکان لەوانەیە ئاوساویی لە دەستدا زیاد کات ، ھەر وەھا ھێزی مشتەکۆڵە بێھێز کات .

بۆیە باشترین چارەسەر جێگرتنەوەی خویەکی خراپە بە خویەکی باش ، بۆ نموونە بەکارھێنانی تۆپی تایبەت بۆ لەپی دەست و گوشینی تۆپەکە ، کەیارمەتی بەھێز کردنی ماسولکەکانی دەست ده‌ده‌ن.

5- ھەڵگرتنی جانتایی قورس و شتی قورس :
ھەڵگرتنی شتی قورس بەشان فشار دەخاتە سەر بڕبڕەکانی مل ، شان و پشت ، کار دەکاتە سەر ھاو سەنگیت ، بەتایبەتی کاتێک تەنیا بە یەک شان ھەڵیدەگریت ، لەبەرئەوە پێو یستە تە نیا پێداویستی زەروری ھەڵگرین ، وەھەروەھا ئەو جۆرە جانتایانە بەکار بێنین کە بە دووشان ھەڵدەگیرێت، ئەگەر جانتاکەت لە جۆری یەکشان بوو زوو زوو بیگوازەوە بۆ لایەکەی تر .

6-بەکارھێنانی ماسولکەی ھەڵە :
لەلەشدا ماسولکەی گەورەو ھەروەھا بچوکیش ھەیە، کاتێک ماسولکە بچووکەکان بەکاردێنیت بۆ ئەنجامدانی جوڵەیەک فشار دەکەوێتە سەری، و ئازار دروست دەبێت ..بۆیە کەوەرزش دەکەیت بە جۆرێک بیکە کەفشار کەم کەیتەوە لەسەر جومگەکان ، ئەژنۆکانت بنوشتێنەوە کاتێک شتێک لەسەر زەوی ھەڵدەگریتەوە لە جیاتی پشتت ، بۆ ئەوەی ماس لکەکانی ڕانت بەکار بێنیت لە جیاتی پشتت ، ماسولکەکانی شانت بەکار بێنە لە جیاتی پەنجەکانت بۆ کردنەوەی دەرگایەکی قورس ، کەشتێکی ق رس ھەڵدەگریت نزیکی کە لە لەشتەوە ئە یش بە بەکارھێنانی لەپی دەستت نەوەک پەنجەکانت.

7- خەو تن بەسەر دەم دا :
لەوانەیە پرخەپرخ کەمتر بێت کە بە دەمدا دەخەویت لەجیاتی بە پشتدا ، بەڵام ھەموو شوێنەکانی تری لەشت ئازاری پێدەگات ، ئەو کەسانەی بە دەمدا دەخەون ناچار دەبن سەر و ملیان بە لایەکدا بسوڕێنن ، ئەم سوڕانە فشار دەخەنە سەر دەمارەکان ، ھەروەھا پاڵ دەنێت بە بڕبڕەکانەوەو پۆستچەریان تێک دەدات.
بۆیە دەبێت بەسەر پشت بخەویت بەشێوەیەکی ھاوسەنگ کە سەر و ملت لەسەر یەک خەت بن لەگەڵ بڕبڕەکانت دا بۆ کەم کردنەوەی فشار لەسەر پشتت ، ملت و ماسولکەکانت، یاخود لەسەر لا ھاوشێوەی منداڵ لە سکی دایکیدا لەگەڵ دانانی پشتی گونجاو لە نێوان ئەژنۆکانتدا .

8-جگەرە کێشان لەگەڵ نێرگەلە کێشان :
لە بە رئەوەی نیکۆتین کاریگەرییەکی خراپی ھەیە لەسەر جومگەکان ، ماسولکەو ئێسک بەم میکانیزمانەی خوارەوە :

- چوونی خوێن سست دەکات بۆ جومگەکان و خانەی ماسولکەو دیسکەکان بەو جۆرەش خۆراکی پێویست وەرناگرن ، پاشەڕۆش دەمێنێتەوە .
- نیکۆتین کاریگەری ھەیە لەسەر ھەڵمژینی کالسێۆم و کەمی دەکاتەوە .
- نیکۆتین کاری ھۆرمۆنی ئیسترۆجین تێکدەدات کە ئەمیش پێویستە لە ئافرەت دا بۆ دروست بوونەوەی ئێسکی نوێ و تەندروست ، جگەرە کێشان ڕێگری دەکات لە دروست بوونی ئێسکی نوێ کەمی ئیسترۆجین ئێسکە نەرمەو ئازار دروست ئەکات ..ھەندێ جار شکاویش کەپێ دەوترێت(physiologicalfractuer)

9- کەم خەوی وشەوونخوونی یاخود خراپی باری خەوتن :
بینراوە لە ٨٠٪ ئەوانەی ساوافان و داخورانیان ھەیە، دەناڵێنن بەدەست کەم خەوویەوە ، بەھۆی ئازار یاخود ڕەقی و ئاوسانی جومگەکانەوە ، توێژینەوەکان سەلماندوویانە با پێچاواناشەوە ھار ڕاستە کەم خاووی و شەونخوونیش ھەمان کاریگەریان ھایە کا ھاوکردنی جومگاکان زیاد دەکەن ، ھەروەھا ھەندێ حاڵاتی واکو (فایبرۆمایالجیا ، ھاست کردن بە ماند وبوونی بەردەوام ، ڕۆماتیزمی جومگەکان ، تەشەموعی فەقەرات (ankylosing spondylitis) نەخۆشی (auto immune disease) کەلەش دژەتەن درو ست دەکات لە دژی جومگەکان) زیاد دەکات .

10- فەرامۆشکردنی ئازار لە جو مگەکاندا:
ئازاری جومگە شتێکە نابێت فەرامۆش بکرێت ، بەڵام چ کاتێک پێویستە پزیشکی پسپۆڕ بت بینێت ؟

ھەر کاتێک ، سوربوونەوە ، ئاوسان ، ڕەق بوون ، گەرم بوون ، یاخود ئازار لەکاتی دەست لێداندا ھەبوو ، یاخود ئازار لە سێ ڕۆژ زیاتر بوو و کاریگەری نەبوو لەسەر ئیشی ڕۆژانەت ...ھەر ئازارێک لەماوەی ٣٠ ڕۆژدا چەند جارێک گەڕایەوە ئەبێت ڕای پزیشکی پسپۆڕی بۆ وەرگریت .

11- دانیشتنی زۆر بەرامبەر کومپیوتەر یاخود بە پێوە وەستانی زۆر :
پێویستە پۆزیشنەکەت ھەموو چارەکێک یان بیست دەقە جارێک بگۆڕیت بۆ کەم کردنەوەی فشاری سەر ماسولکەکان .

12- دووبارە کردنەوەی ھەمان جووڵە بە جو مگەیەک یان ماسولکەیەک :
ئەنجامدانی ھەندێک وەرزش وات لێدەکات کەھەمان جووڵە دووبارەو سێ بارە بکەیتەوە ، ئەگەر بەشێوەیەکی ناتەندروست خراپ بەکاری بێنیت دەبێتە ھۆی فشار خستنە سار جومگەکان و ئەگەری پێکان زیاد دەکەیت ، بۆیە باشترە ھەموو وەرزشێک پێش دەست پێکردنی لەژێر چاودێری وەرزشەوانێکی پرۆفیشناڵ بێت ، بۆ نموونە حاڵەتی (tennis elbow)کە توشی یاریزانەکانی تێنس دەبێت ، بەھۆی زۆر بەکارھێنانی ماسولکەو جومگەی ئەنیشک .

13- ئەنجامنەدان و فەرامۆش کردنی وەرزشی سترێچینگ و ڕاکێشانی ماسولکەکان، پێش وەرزش کردن یاخود کارکردن ، لەبەرئەوەی پێش ھەموو وەرزشێک گرنگە ئیحما و گەرم کردن و سترێچ کردن بکەین بە ماسو لکەکانمان ئینجا دەست کەین بە وەرزشە سەرەکیەکە .

14- فەرامۆش کردنی ئەنجامدانی وەرزشی بەھێزکردنی ماسولکەکان :
لەدوای ٤٠ ساڵی ھەریەک لە ئێمە چڕی ئێسکی بەرەو کەمبونەوە دەڕوات و ئەگەری شکان زیاد دەکات ، بۆیە گرنگە ئەھ وەرزشانە بکرێت کە ماسولکە بەھێز دەکات و درو ستی دەکات ، ئەویش بە ھەڵگرتنی کێشی گونجاو لەژێر چاودێریدا ، تو ێژینەوەکان دەڵێن ، ئەم جۆرە وەرزشانە چڕی کانزاکانی ئێسک زیاد دەکەن بە ڕێژەی ١-٣٪ و یارمەتی درو ست بوونی ئێسکی نوێ دەدەن، بەھێزکردنی ماس لکەکان و زیادکردنی چڕی ئێسک ھەردووکیان کار و ھاوسەنگی جومگەکان ڕادەگرن .

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن