ئایا ڤایرۆسی كۆرۆنا لە رۆژئاوای كوردستان هەیە؟

کوردستان

25/03/2020     ژمارەی بینراو 490

راچڵەكین

رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەیەنێت، سەدان پشكنینی كۆرۆنا بۆ دانیشتوانی رۆژئاوای كوردستان و باكووری سوریا ئەنجامدراوەو تائێستا هیچ ئەنجامێكی پۆزەتیف نەبووەو ڤایرۆسەكەش لەوێ بڵاونەبووەتەوە.

رێكخراوی (WHO) بڵاویكردووتەوە، بەشێویەكی سیستماتیك دەستكرا بە پشكنینی ڤایرۆسی گۆڤید 19 لە باكووری سوریا، كە چوار ملیۆن كەسی لێیە، دوێنێ 24-3-2020، (300) تێست ئەنجامدراوەو سبەینێش 600 تێست ئەنجامدەدرێت،  هەفتەی داهاتووش 5 هەزار تێستی دیكە بۆ هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە ئەنجام دەدرێت.

رێكخراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە، تاوەكو ئێستا هەموو ئەو پشكنینانەی كراو، ئەنجامەكەی نێگەتیف بووەو هیچ كەسێك تووشی ڤایرۆسەكە نەبووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن