وەزیری تەندروستی هاوكاری دەربەندیخان دەكات

کوردستان

25/03/2020     ژمارەی بینراو 358

راچڵەكین، كامەران كەریم

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم سەردانی قەزای دەربەندیخانی كردو بەڵێنی هاوكاری پێدان لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنان راشیگەیاند: توشبووانی ڤایرۆسەكە لەو قەزایە تەندروستیان باشە.

ئەمڕۆ 25-3-2020، د.سامان بەرزنجی سەردانی قەزای دەربەندیخانی كردو لەمیانەی سەردانەكەی وتی:" دەربەندیخان دۆخێكی تایبەتی هەیە وحكومەتی هەرێمیش بودجەیەكی تایبەتی بۆ تەرخان كراوە".

وتیشی، قەزاكە كەرەنتینە كراوەو لەقۆناغی كۆنتڕۆڵ و چارەسەرداین تاوەكو ڤایرۆسەكە لەكۆنتڕۆڵ دەرنەچێ.

ئەوەشی خستەڕوو:" ژمارەی توشبووان لە دەربەندیخان بەڤایرۆسەكە بەبەراورد بەشوێنەكانی تر دەخوازێ بەو جل و بەرگە وە بێین، زیاتر لە 100 پشكنین كراوە بۆهاوڵاتیانی قەزاكە ،17 هاوڵاتی توشی ڤایرۆسەكە بوون كە ڕەوشی تەندروستیان باشە.

وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشكرد، بەشێك لە توشبووان دۆخی تەندروستیان باشە، دوای چاك بوونەوەیان ڕەوانەی ماڵەوە دەكرێنەوە .

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن