سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە دەستگیركرا

کوردستان

27/09/2022     ژمارەی بینراو 1842


راچڵەكین-

 سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە لەلایەن پۆلیسی شارەكە دەستگیركراوە. زانیارییە سەرەتاییەكانیش دەڵێن، هۆكاری دەستگیركردنەكەی دەگەڕێتەوە بۆ چاوپۆشیكردنی لە زیادەڕەوی سەر موڵكی گشتی.

سەرچاوەیەك لە شارەوانی پارێزگای هەڵەبجە بە راچڵەكین-ی راگەیاند، ئەمڕۆ سێ شەممە كوێستان ئەكرەم سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە دەستگیركراوە، لەئێستادا لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە دەستبەسەرە تاوەكو یەكلاكردنەوەی دۆسیەكەی.

یەكێك لەو تۆمەتانەی ئاراستەی كوێستان ئەكرەم، سەرۆكی شارەوانیی هەڵەبجە دەكرێت ئەوەیە، كە رێكاری تووندی بەرامبەر زێدەڕۆیی لەسەر زەوی و موڵكی گشتی نەگرتووەتە بەر. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن