عەلی دایی بانگێشتنامەی فیفا بۆ مۆندیالی قەتەر ڕەتدەكاتەوە

وەرزش

16/11/2022     ژمارەی بینراو 284

ڕاچڵەكین-

عەلی دایی، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی و ئێران دووەم گۆڵكاری مێژوویی هەڵبژاردەكان لە ئینساتگرامی فەڕمی خۆی ئاماژەی بەوەكرد وەك هاوسۆزییەك بەرامبەر هاوڵاتیان و ئاڵۆزییەكانی وڵاتەكەیی و كوشتنی خۆپیشاندەران،  بانگێشتنامەی فیفای ڕەتكردەوە بۆ ئامادەبوون لەیەكەم یاری مۆندیال.

دایی لەپۆستەكەیدا ووتویەتی " پێم باشترە هاوسۆزی خۆم بۆ ئەو خێزانانە دەرببڕێت كە لەم ڕۆژانەی دوایدا ئازیزەكانیان لەدەستداوە".

دایی لەپۆستێكی پێشووتری هەر لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام،داوای لەدەسەڵاتدارانی ئێران كرد، لەجیاتی بەكارهێنانی توندو تیژی و گرتن، كیشەكانی گەلی ئێران چارەسەر بكەن، پشتیوانی خۆشی بۆ ناڕەزایەتیەكان نەشاردۆتەوە.

عەلی دایی بەئەفسانەی تۆپی پێی ئێران دادەنرێت بەو پێیەی لەماوەی ژیانی وەرزشیدا ١٠٩ گۆڵی بۆ هەڵبژاردەكەی تۆماركردووە، یەكەم گۆڵكاری مێژوویی هەڵبژاردەكان بوو تا ساڵی رابردوو كریستانۆ ڕۆناڵدۆ ژمارە پێوانەییەكەی شكاند و دایی چووە ڕیزبەندی دووەم.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن