بۆ نوێكردنەوەو دەرهێنانی مۆڵەتی نوێی شۆفێری پێویستت بەچییە؟

کوردستان

17/11/2022     ژمارەی بینراو 1032

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سلێمانی رێنمایی بۆ ئەو كەسانە بڵاوكردووەتەوە كەبەنیازن مۆڵەتی شۆفێری بەسیستمی نوێ دەربهێنن یاخود نوێی بكەنەوە.

هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، هاوڵاتیان بۆ دەرهێنان و نوێ كردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری، پێویستیان بەم بەڵگەنامانە هەیە: 

1-بەڵگەنامەی ڕەسەن (تەسكەرە – جنسییە- كارتی زانیاری – كارتی نیشتیمانی)
2-بۆ تازەكردنەوەی مۆڵەت پێویستی بە مۆڵەتە كۆنەكە و پشكنینی چاو هەیە .
3-بۆ نوسینی ناوەكەی بە زمانی ئینگلیزی پیویستی بە پاسپۆرتە ئەگەر پاسپۆرتی نەبوو پیویستە ناوی خۆی بە دروستی نوسرابێت بە زمانی ( ئینگلیزی )

هاتوچۆی سلێمانی روونیكردووەتەوە، پێوسیت ناكات هاوڵاتی وێنەی پێبێت چونكە ڕاستەو خۆ وینەكان لە بەشی مۆڵەت دەگیرێت و دەخرێتە سەر مۆڵەت جگە لەو بەڵگەنامانەی كە داوا كراوە بە نوسخەی ڕەسەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن