پورتوگال سەركەوتنێكی گەورەی بەسەر غانا تۆماركرد

وەرزش

24/11/2022     ژمارەی بینراو 273

راچڵەكین -

هەڵبژاردەی پورتوگال بە سەركردایەتی كریستیانۆ رۆناڵدۆ، لە ركابەرییەكانی كۆمەڵەی هەشتەمی یارییەكانی جامی جیهانیی 2022ی قەتەڕ، سەركەوتنێكی گەورەی بەسەر هەڵبژاردەی غانا تۆماكردو بەئەنجامی (3-2) یارییەكەی لە بەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێهێنا.

یارییەكە ئەمشەو لەیاریگای (974) بەڕێوەچوو، گێمی یەكەمی یارییەكە سەرباری چەندین هەلی گۆڵكردن، بەڵام بەبێ تۆماركردنی گۆڵ كۆتایی هات.

لە گێمی دووەمی یارییەكە، یاریزانانی پورتوگال چەندین هێرشیان ئەنجامداو تا لە خولەكی 65 كریستیانۆ رۆناڵدۆ بە لێدانی پەناڵتی، گۆڵی یەكەمی هەڵبژاردەكەی تۆماركرد، بەڵام هەر زوو هەڵبژاردەی غانا ئەنجامەكەی یەكسانكردەوەو لەخولەكی 73 یاریزان ئەندرێ ئایو گۆڵی یەكسانبوونی تۆماركرد.

ئەو ئەنجامە هێندەی نەخایاندو یاریزان جواو فیلیكس لە خولەكی 78 گۆڵی دووەمی بۆ هەڵبژاردەی پورتوگال تۆماركردو لەخولەكی 80ی یارییەكەش، رافائیل لیاو گۆڵی سێیەمی پورتوگالی تۆماركرد.

دوای ئەو گۆڵە هەڵبژاردەی غانا هەوڵەكانی چڕكردەوەو توانی لەخولەكی 89 لەڕێگەی یاریزان عوسمان بوكاری گۆڵی دووەمی هەڵبژاردەكە تۆماربكات، یارییەكەش بەو ئەنجامە (3-2) لە بەرژەوەندی هەڵبژاردەی پورتوگال كۆتایی هات.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن