رووسیا هەناردەكردنی غاز بۆ وڵاتێكی ئەوروپا دەستپێدەكاتەوە

جیهان

24/11/2022     ژمارەی بینراو 278

راچڵەكین -

كۆمپانیای گازبرۆم-ی رووسی رایگەیاند دەستیان بە پرۆسەی هەناردەكردنی غاز بۆ وڵاتی سلۆڤاكیا كردووەتەوە، ئەمەش دوای ماوەیەك لە راگرتنی بەهۆی پچڕانی تەزووی كارەبا لەو وڵاتە.

كۆمپانیا رووسییەكە ئاماژەی بەوەكردووە، هەناردەكردنی غازی سروشتی بۆ سلۆڤاكیا، لەرێگەی هێڵی درۆجبا دەبێت، كە بە خاكی ئۆكرایناوە تێدەپەڕێت و لەئێوارەی ئەمڕۆوە پێنجشەممە، بڕی پێویستی غاز بۆ ئەو وڵاتە رەوانەكراوە، كە پێشتر لەسەر بڕو نرخەكەی رێككەوتبوون.

سلۆڤاكیا یەكێكە لەو وڵاتانەی یەكێتی ئەوروپا كە پشتیوانی لە ئۆكراینا دەكات لەشەڕی دژ بە رووسیاو پاڵپشتی لە سەپاندنی سزای ئابووری و سیاسی بەسەر مۆسكۆ دەكات. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن