مام جەلال ئەم نەخشەیەی چۆن دەستکەوت؟

ڕاپۆرت

09/02/2023     ژمارەی بینراو 316

راچڵەکین - 
کاری ڕۆژنامەوانیی کارێکی پڕمەترسیی لە سەروبەندی ڕوخانی ڕژێمی پێشووی عێراق لەساتەوەختی پڕمەترسی دروست بوونی دەيان گروپی تيرۆرستیی پەلاماردان و تاڵانکردنی بانکەکانی عێراق و دام دەزگاکانی ئەوکات لەلايەن خەڵکی نابەرپرسی ئەوکات و بوون بە مليۆنێر ... بۆ ئەوانەی ئەمڕۆ لەناو ئەو هەموو ئاشوب و هەڵايە !

جياوازی بیروبۆچوونێک  وەک (ئیندیانا جۆنس)گەريدەو شوناس و سنوری راستەقينەی کوردستانی گەورەی بیرهێنامەوە ، کە چۆن  (حەميد ئەبوبەکر بەدرخان )بەرپرسیی ئەکادیمیای بەدرخان بۆ توێژینەوەی رۆژنامەوانیی و کەلتور پاڵەوانێک بۆ نەوەی ئێستاو داهاتوو وەکو کارێک کە بۆ مێژوو جێگای شانازیبێت ...

حەمید  بەدرخان جگەلە وەی سەرۆکی دەزگای دەمەزراوەیی بەدرخانە.دوای ئازادکردنی شاری موسڵ ساڵی ۲٠٠۳ لەجەژنی رەمەزان وەک سەردانێکی کۆمەڵايەتی بۆميوانی دەچێتە ماڵی برايەکەی بەناوی  (فارس ئەبوبەکر)دانيشتووی شاری موسڵە ،وەک کەلتوری ناوچەکە کەسێکی دراوسێان بەناوی (ئەبو عیماد)وەک جەژنە پيرۆزە سەردانيان دەکات و بەخێرهاتنی حميد بەدرخان دەکات و دەزانێ کوردە و برای فارسە ئەو بەناوی بنەماڵەکەيانەوە کە لە (عەشیرەتی المعماری)ین و یەکڕاست بە حەمید بەدرخان دەڵێت ؛ ئامانەتێکی کوردان لای ئێمەیە سەد ساڵە پاراستوومانە، تۆش جێگای متمانەمان دەبیت ، هەمان ڕۆژ کاتژمێر دووی دوای نيوەرۆ نەخشەی کوردستانی گەورە ، کە لە چاپخانەکانی ئەمریکا لە لوبنان لە ساڵی 1897زاینیی چاپکراوە لە سەر  پێستی ئاژەڵ  دەهێنێت بۆ بەدرخان و نەخشەکە لە ۱٦ پارچەی وەکو قەبارەی A4 جياوازو هەر يەکەيان درێژی  مەتر زیاتر و پانییەکەشیی حەفتا سانتیمەتر زیاتربوو.

بەدرخان گەوهەرەکەی خۆی دەست کەوت و ڕۆژی دواتر خۆی گەياندە نوسينگەی هەڤاڵ مام جەلال چاوی بە بەڕێز ئاراس شێخ جەنگی  کەوت و  نەخشە مێژوويیەکەی پێدا ئەوەبوو لە ڕۆژی ۹ی شوبا 2004کە بە ڕۆژی مورافەعە مێژووییەکەی ، سەرۆک مام جەلال ناو دەبرێت وەکو مێژوویەکی چەسپیوو و ئەمانەتێک   بە ئەنجومەنی حوکم لە عیراق نيشانداو سنوری ناوچە دابڕێنراوەکانی باشوور وەک بەڵگە خستە روو بە سێ پارچەکەی دیکەی کوردستانيشەوە. 

بەندە بەشێک لە فيلمێکی دۆکۆمێنتاری ئەم بابەتەم لەگەڵ بەدرخان دروست کرد بە ناوی (ژيانێکی 
تاريک )، لە ساڵی ۲٠۱۲.

گەورەیی و گەوهەری ئەو کارە بۆ نەوەی داهاتوو و  مێژووناسان و پاراستنیی دەستنووس و ئەرشیفخانەی کوردی و جیهان کارێکە هەرگیز بە سامانی دونیا بەراووردناکرێت بيرمان نەچێت  گەرئيندياناجۆنس و پاڵەوانەکانی هۆڵيودخەياڵين و دروستکراوی چيرۆک نوسانن بەڵام پاڵەوانەکانی ئێمە راستەقينەن لە ئەرزی واقيع بۆ شوناسی کوردبوون دەجەنگن...چونکە ئەوەی لە نزیکەوە کارەکانی حەمید بەدرخان بزانێت و ئاشنایبێت، ئینجا لەو کەسە تێدەگا کە چەند خاکیانە مامەڵە دەکات و  لە خۆبووردوانە کارەکانی دەکات و هەردەم دەڵێ ، ئەو کارە و سەدان کاری دیکەمان کردووە کە ئەمانە کار و  ئەرکێکی ئەخلاقی بووە ،چونکە من خاک و نەتەوە و نیشتمانیی خۆمم خۆشدەوێت ...

پڕۆژەی داهاتووشمان لە سەر هەمان بابەتە کە  لەگەڵ حەمید بەدرخان ئەنجامی دەدەین ...چونکە ئەو کارەی مشتێکە لە خەرمانی کارە جوانەکانی ... تەمەن باقیبێت و لە بەرنامەمدایە کە فیلمێکی بەڵگەنامەیی بەناوی (ئیندیانا جۆنس /موسڵ)! کە حەمید بەدرخان رۆڵی سەرەکی تێدا دەبینێت .

بەشدار هەژار
ئەڵمانیا  09/09/2022

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن