منداڵ
ڕاچڵه‌كین-
زۆرێك له دایكان و باوكان ئه‌و كاته‌ی منداڵه‌كه‌یان ته‌مه‌نی ده‌گاته 4 مانگ پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن ئاخۆ ده‌توانن خواردن بده‌ن به منداڵه‌كانیان یان هێشتا كاتی ماوه؟ دكتۆر ئاكۆ پزیشکی نەخۆشیەکانی مناڵان و خۆراك و گەشەی منداڵان وه‌ڵامێكی دروستی ئه‌م پرسیاره ده‌داته‌وه.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" ئەکادیمیای فەرنسی و سویدی بۆ تەندروستی منداڵان رێگەی داوە لە ٤-٦ مانگیەوە خواردن بدەی بە منداڵ بەڵام هەندێکی تر لە ئەکادیمیاکان وەک ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ منداڵان لەگەڵ ریکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە لە ٦ مانگییەوە دەبێت خواردن بدرێ بە منداڵ."
دكتۆر ئاكۆ ده‌شڵێت" ئێمەش پاڵپشت بە ریکخراوی (WHO) ئاماژەمان پێ کردوە کە لە تەمەنی ٦ مانگییەوە خواردن بدرێ بە منداڵ (کە تەمەنی منداڵ بوو بە ٦ مانگ نەک ٦ مانگ تەواو بکات واتا یەکەم رۆژی ٦ مانگی دەست پێبکە) بە هیچ شێوەێک پیش ٤ مانگ نابێ خواردن بدرێ وە نابێ تاخێرش بکرێ بۆ دووای ٦ مانگ."
هەر ووڵاتێ تایبەدمەندی خۆیان هەیە وە پابەندن بە رێنمای پزیشکی خۆیان ، ئێمەش پابەندین بە رێنمایەکانی ریکخراوی (WHO) .