جیهان لەم هەفتەیەدا چاوەڕێی دیاردەیەكی ناوازە دەكات

مەڵتی میدیا

28/08/2023     ژمارەی بینراو 590


راچڵەكین-

پێشبینی دەكرێت لەم هەفتەیەدا ئاسمان لەسەرانسەری جیهاندا بە " مانگی شین" دەدرەوشێتەوە، لە دیمەنێكدا تەنها یەك جار لەساڵی 2023 ڕوودەدات.

رووداوەكە كاتژمێر (1:35 خولەك) بەكاتی گرینویچ لەبەرەبەیانی رۆژی 31ی ئاب روودەدات.

سەرەڕای ناوەكەی، "مانگی شین" هیچ رەنگێكی جیاوازی هەڵناگرێت، بەو پێیەی سێبەری خۆڵەمێشی ئاسایی خۆی دەهێڵێتەوە، بەڵام رەنگە قەبارەكەی تا 14% گەورەتر و 30% گەشاوەتر لە كاتی ئاسایی دەربكەوێت.

بەشێوەیەكی گشتی دەركەوتنی " مانگی شین" دوو تا سێ ساڵ جارێك ڕوودەدات، دواجاریش ساڵی 2021 ئەم حاڵەتە روویداوە، هەرچەندە لەساڵی 2018 دووجار روویدا.

شارەزایانی كەشناسی داوا لەهاوڵاتیان دەكەن ئەگەر دەیانەوێت چێژ لە بینینی " مانگی شین" وەرگرن،سەرجەم رووناكی ناو ماڵەكانیان بكوژێننەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن