یاری كردن به قه‌ڵه‌م
ڕاچڵه‌كین-
هه‌ندێك كه‌س چه‌ند ڕه‌فتارێك ده‌نوێنن و به‌هۆیه‌وه ئه‌وانی دیكه توڕه و بێزار ده‌كه‌ن، له‌وانه‌ش جوینی خواردن به ده‌نگی به‌رز یان ته‌قاندنی په‌نجه‌كان یان یاریكردنی به سه‌ری جاف و جوڵاندنی ده‌ست و قاچ به به‌رده‌وامی و بێ وه‌ستان.
پێش ئه‌وه‌ی هاوار بكه‌یت به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی به‌م شێوانه ڕه‌فتار ده‌كات باشتره بزانیت ئه‌مه تاكه ڕێگه به‌تاڵ كردنه‌وه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێیه له دۆخێكی دیاریكراو یان ماندوو بوون له‌كار و به‌هۆی ئه‌م جوڵه‌یه‌وه هه‌ست به ئارامی زیاتر ده‌كه‌ن و ئه‌م دیارده ده‌رونییه پێی ده‌وترێت" Fidgeting ".
یه‌كێكی دیكه له هۆكاره‌كانی ئه‌م حاڵه‌ته نه‌توانینی ته‌ركیز كردن و دڵه‌ڕاوكێ و ئۆتیزمه و ئه‌گه‌ر به‌م حاڵه‌تانه‌ش توڕه ده‌بیت ئه‌وه مانای وایه تۆش توشی نه‌خۆشی" میسۆفۆنیا" بویت.