راچڵەكین-
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا گروپی " ڤاگنەر"ی سەربازی تایبەتی رووسی، خستە لیستی " رێكخراوە تیرۆرستییەكانەوە."
وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ئەمڕۆ هەیینی لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" دوای نووسراوێك بۆ پەرلەمانی بەریتانیا لە رۆژی 6ی ئەم مانگە، رێكخراوی ڤاگنەری چەكداری وەك رێكخراوێكی تیرۆرستی مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت."
وەك لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، لەمڕۆوە بڕیارەكە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بۆیە ئەندامبوون لەو رێكخراوە یاخود پشتیوانیكردنی وەك تاوانكاری لە بەریتانیا مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت و بەجۆرێك كەسەكە جگە لە سزای دارایی ڕووبەڕووی سزای زیندانیكردن دەبێتەوە بۆ ماوەی 14 ساڵ.