وڵاتێكی ئەوروپا كۆتایی بە خولی ئەمساڵی تۆپی پێ دەهێنێت

وەرزش

24/04/2020     ژمارەی بینراو 625

راچڵەكین

یەكێتی تۆپی پێی هۆڵەندا بڕیاریدا كۆتایی بە خولی ئەمساڵی یانەكان بهێنێت و سەرجەم ئەنجامەكانیش هەڵبوەشێنێتەوە.

بڕیارەكە ئەمڕۆ هەینی 24-4-2020  دەرچووەو هیچ یانەیەكیش بە پاڵەوانی خولی ئەمساڵ دانانرێت و هەروەها هیچ یانەیەكیش بۆ پلە دووی خولەكە دانابەزێت.

بڕیارەكەی یەكێتی تۆپی پێی هۆڵەندا، دوای چەند رۆژێك لە بڕیارەكەی سەرۆك وەزیرانی ئەو وڵاتە دێت بە هەڵپەساردنی یارییەكانی تۆپی پێ تاوەكو مانگی 10ی ئەمساڵ، ئەمەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی خولی ئەمساڵی تۆپی پێی یانەكانی هۆڵەندا، بەپلەی یەكەم یانەی ئەیاكس ئەمسترام لێی زەرەمەند بوو، بەو پێیەی ئێستا لە پلەی یەكەمی ریزبەندییەكەدایە و بە جیاوازی گۆڵ لە پێش یانەی ئەلكەمار دێت.  

پێشتریش یەكێتی تۆپی پێی بەلجیكا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، بڕیاریدابوو خولی ئەمساڵی یانەكانی تۆپی پێ هەڵبوەشێنێتەوە، بەڵام ئەو وڵاتە بڕیاریدا ئەنجامەكانی ئێستا ئەژمار بكات و بەمەش یانەی كلوب بروج كە ئێستا لە سەرووی ریزبەندی یانەكان دێت، بە پاڵەوانی خولی ئەمساڵ دانرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن