وەزیری کشتوکاڵ چەند داواکارییەک ئاراستەی سودانی دەکات

کشتوکاڵ

06/05/2024     ژمارەی بینراو 322

راچڵەکین-

وەزیری کشتوکاڵی هەرێم لەگەڵ شاندێکدا سەردانی سەرۆکوەزیرانی عیراقی کرد و رایگەیاند، لە دیدارەکەدا جەختمانکردەوە لەسەر وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی جوتیارانی ناوەراست و خواروی عێراق بەشێوەیەکی یەکسان.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەشێکی دیکەی قسەکانیان تایبەت بووە بە:" دەربڕینی ڕەزامەندی لەسەر دابینکردنی بوجەی پێویست بۆ دەستپێکردنی رێککارەکانی دروستکردنی هەر چوار بەنداوەکانی(دەلگە ،باکرمان، مەنداوە تەقتەق ) و پاڵپشتی دارایی و تەکنیکی بۆ دروستکردنی بەنداو و پڕۆژەکانی ئاودێری و سوودوەرگرتن لەسەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان و، دابینکردنی پاڵپشتی دارایی بۆ نۆژەنکردنەوەی هەرسێ بەنداوە گرنگ و ستراتیژییەکانی هەرێم (دوکان ، دەربەندیخان ، دهۆک).

بەوتەی بێگەرد تاڵەبانی، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان :" هاوکاری و کارئاسانی بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریە کشتوکاڵییەکان لە پێدانی قەرزی کشتوکاڵی و ئامێر و کەلوپەلەکان و دەرمان و پەینی کیمیایی هاوشێوەی جوتیارانی ناوەراست و خواروی عێراق بووە."

دەشڵێت، دوای تاوتوێکردنی ئەم بابەتە بڕیاردرا کە بەیانی تیمی تەکنیکی هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم و عێراق کۆببنەوە بۆ مەبەستی دیاریکردنی ڕێژەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بەپێی ڕێژەیی بەرهەم (غیلە)بۆ هەر دۆنمێک. لەگەڵ دروستکردنی تیمێکی هاوبەش لەنێوان هەر دوولادا بۆ مەبەستی خێراکردنی رێککارکانی دروستکردنی هەر چوار بەنداوە ستراتیژییەکانی سەرەوە ،وە دیاریکردنی ڕێژەی پاڵپشتی جوتیارانی هەرێم بەپێی یاسای بودجە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن