راچڵەکین-
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنى وەزیران رایگەیاند؛ رۆژى یەکشەممە دابەشکردنى مووچەى مانگى حەوت دەستپێدەکات و راستەوخۆ دواى کۆتاییهاتنى پرۆسەکەش، دابەشکردنى مووچەى مانگى هەشت دەستپێدەکات.
میدیای فەرمی گۆڕان و یەکێتی- هەواڵەکەیان بڵاوکردووەتەوە و بەپێی ئەو سەرچاوانە بێت، یەکشەممە 1-9-2024 دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت دەکرێت.
ئەمڕۆ سەرچاوەیەك لە دارایی هەرێم رایگەیاند، بڕی 270 ملیار دیناری دیكە گەیشتە سەر هەژماری بانكی هەرێم.
ئاماژە بەوەکراوە، نووسراوى خەرجکردنى 270 ملیار دینارى دیکەى دەستە و وەزارەتەکان گەیشتوەتە بانکەکەیان و کۆى پارەى گەیشتو تا ئێستا بۆ مووچە گەیشتوەتە 819 ملیار دینار.
تاوەکو ئێستا هیچ راگەیەندراوێکی فەرمی لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت و هەشت لەلایەن وەزارەتی ئابووری هەرێمەوە بڵاونەکراوەتەوە.