شارەوانی سلێمانی زەویی سێ ناوچە بۆ دابەشكردنی بەسەر فەرمانبەران پەسەند دەكات

کوردستان

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 248

راچڵەكین -

ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی پێگەی سێ ناوچە پەسەند دەكات بەمەبەستی دابەشكردنی زەوییەكانی بەسەر فەرمانبەراندا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی لە كۆبوونەوەیەكدا بە سەرپەرشتی سەرۆكی شارەوانی، كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا.

بەگوێرەی راگەیەنراوێك كە وێنەیەكی دەست راچڵەكین كەوتووە، لەكۆبوونەوكەدا چەند بڕیارێك دران، لەوانە پەسەندكردنی هەر سێ پێگەی زەوی ( شاری لاوان، فەرمانبەران و سۆتكە) بەمەبەستی ئامادەكردن و دابەشكردنی بەسەر فەرمانبەراندا.

بەپێی بڕیارێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەر فەرمانبەرێك كە پێشتر سوودمەن نەبووبێت، پارچەیەك زەویی نیشتەجێبوونی بە رووبەری 200 مەتر پێدەدرێت.

لەدوای دەرچوونی بڕیارەكم، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوار، رێنماییەكانی تایبەت بە دابەشكردنی زەویی بڵاوكردەوەو تائێستاش هەزاران مامۆستاو فەرمانبەر لەهەرێمی كوردستان فۆڕمی وەرگرتنی زەوییان پڕكردووەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن