قه‌یسی
ڕاچڵه‌كین-
قه‌یسی یه‌کێکه له میوه به‌تام و چێژه‌کانی وه‌رزی هاوین و کومه‌ڵێک سوودی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ که گرنگترینیان ئه‌مانه‌ن، كه له‌م بابه‌ته‌دا دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ پسپۆڕی زانستی خۆراک باسی ده‌كات.
1- پاراستنی ته‌ندروستی چاو و به‌هێز کردنی بینین و خۆپاراستن له شه‌وکوێری و نه‌خۆشی پوکانه‌وه‌ی هه‌ندێک خانه‌ی بیلبیله‌ی چاو له به‌ساڵاچووه‌کان دا : چونکه شه‌ش ده‌نک قه‌یسی به‌شی پێداویستی ڕۆژانه‌ی ڤیتامین ( A ) تێدایه.
2-خۆپاراستن له نه‌خۆشی دڵ وه‌ک جه‌ڵته‌ی دڵ و نه‌خۆشی ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان له‌گه‌ڵ دابه‌زینی کولیستڕۆڵی خراپ له خوێن دا.
3- به‌هێز کردنی کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش و پاراستنی ته‌ندروستی شانه و خانه‌کانی له‌ش .
4- چاره‌سه‌ری قه‌بزی و ڕێگه گرتن لێی و چالاک کردن و پاککردنه‌وه‌ی ڕێخۆڵه له مادده ژه‌هراویه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی غازات.
5-چاره‌سه‌رکردنی که‌می مادده‌ی ئاسن و که‌م خوێنی و ڕێگرتن لێی.
6-یارمه‌تی دابه‌زینی کێش ده‌دات له کاتی ڕێجیم له‌گه‌ڵ خۆپاراستن له‌گه‌ڵ قه‌ڵه‌وی.
7-به‌هێزکردنی مووه‌کانی قژ و پاراستن له سپی بوون و هه‌ڵوه‌رینی قژ.
8-پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌ش بوونه‌وه‌ی و نه‌هێشتنی چرچ و لۆچ و خاڵ و زیپکه و سیسی ده‌م و چاو .
9- خۆپاراستن له نه‌خۆشی نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک.
10- ڕێگری کردن له چه‌ندین جۆری شێرپه‌نجه به تایبه‌ت شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر و سیه‌کان و سورێنچك.
- ئایا قه‌یسی وشکراو هه‌مان سوودی ته‌ندروستی قه‌یسی فرێشی هه‌یه ؟
-قه‌یسی وشکراویش سوودی ته‌ندروستی زۆره ته‌نها ڕێژه‌ی ڤیتامین سی که‌متر تێدایه به‌ڵام ڕێژه‌ی کانزا و ڤیتامینه‌کانی تری زیاتر تێدایه ؛ له هه‌مان کات دا وزه‌ی زیاتر تێدایه بۆیه کاتی ڕێجیم و ئه‌و که‌سانه‌ی کێشیان زۆره پێویسته که‌متری لێ بخۆن.
-به‌ها خۆراکیه‌کانی : ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامینه‌کانی وه‌ک K , E , C , A له‌گه‌ڵ کانزا‌کان وه‌ک پۆتاسێوم ، ئاسن ، ، فسڤۆڕ , کالسێوم ، مه‌گنسێوم ، له‌گه‌ڵ ڕیشاڵ و ئاو و کاربۆهیدرات و پڕۆتین چه‌وریه تاکه سوود به‌خشه‌کان و ماده‌ی دژه‌ئۆکسان.