ڤایرۆسی كۆرۆنا
ڕاچڵه‌كین-
زانا چینیه‌كان له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌كه‌وه ئاشكرایان كردوه له پله‌ی گه‌رمای 37.5 توشبوون تۆماركراوه و %60 ی توشبووه‌كان له پله‌ی گه‌رمای 5-15 پله‌ی سه‌دی تۆماركراون.
ئاژانسی شینخوا ی چینی ئاشكرای كردوه %73.8 ی توشبووه‌كان له‌و ناوچانه بوون كه ڕێژه‌ی شێ تیایدا 3-10 گرام بووه له مه‌تر چوار گۆشه‌یه‌كدا.
توێژه‌ره‌وه‌كان له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌كه‌وه كه له گۆڤاری" Science of The Total Environment" بڵاویان كردۆته‌وه گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌گه‌ری هه‌یه له پایزی ساڵی 2020 جارێكی دیكه له وڵاته گه‌وره‌كان ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوببێته‌وه.
پێشتریش زاناكان ئاشكرایان كردوه به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما كاریگه‌ری نابێت له‌سه‌ر خاوكردنه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ڵام تیشكی حۆر توانای له‌ناوبردنی ڤایرۆسی" SARS-CoV-2" هه‌یه به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه ڤایرۆسه‌كه نامێنێت به‌ڵكو له‌ناو جه‌سته‌ی كه‌سی توشبوودا ده‌مێنێته‌وه به‌مه‌ش كه‌سی توشبوو توانای گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ی هه‌یه و تیشكی خۆر به ته‌نها به‌س نییه بۆ وه‌ستاندنی چالاكی ڤایرۆسی كۆرۆنا.