رێباز حەملان: ئامادەین هەموو داواكارییەكانی بەغدا جێبەجێ بكەین

کوردستان

30/06/2020     ژمارەی بینراو 474

راچڵەكین

یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ كاروباری وەبەرهێنان رایدەگەیەنێت، وەك حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەین لەپێناو مووچەی فەرمانبەران هەموو داواكارییەكانی بەغدا جێبەجێ بكەین.

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان و راژەی گشتی، بە رووداوی راگەیاندووە، حكومەتی هەرێم نییەتی راستەقینەی ئەوەیە لەپێناو مووچەی مووچەخۆران و مافە داراییەكانی هەرێمی كوردستان، هەموو ئەو داواكارییانە جێبەجێ بكات، كە حكومەتی عێراق داویەتی بە شاندی هەرێم.

یاریدەدەرەكەی سەرۆكی حكومەت ئاماژەی بەوەشكردووە، حكومەتی عێراق لە سەرەتاوە داوای 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی لە هەرێمی كوردستان كردووە، دواتر گۆڕیویانە و ووتویانە ئەو داهاتەیان دەوێت كە بایی 250 هەزار بەرمیل نەوتە، پاشان ووتویانە نیوەی داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستانیان دەوێت، لە داهاتی گومرگ و باج، هەرێم بەوەش رازی بووە لەپێناو ئەوەی بگەن بە چارەسەرێكی بەپەلە، وتی: بەڵام بەداخەوە حكومەتی عێراق تاوەكو ئێستا ژمارەیەكیان نەداوە بە شاندی هەرێمی كوردستان بڵێن لەبەرامبەر ئەو داهاتانە، ئەم بڕە پارەیە دەدەین بە هەرێمی كوردستان".
 
بەوتەی رێباز حەملان، حكومەتی هەرێم ئامادەیی بۆ جێبەجێكردنی داواكارییەكانی بەغدا نیشانداوە، بەڵام بەو مەرجەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دوانەكەوێت و هەموو مانگێكیش 755 ملیۆن دۆلاریان پێبدەن، بۆئەوەی بتوانن مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بەتەواوی بدەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن