راچڵه‌كین- سپۆرت
له یاریی دووه‌می قۆناغی پێش كۆتایی جامی یه‌كێتی ئینگلته‌را, هه‌ردوو یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد و چێلسی له یاریگای وێمبیلی به‌یه‌ك گه‌یشتن.
له ئه‌نجامدا چێلسی توانی سه‌ركه‌وتنێكی ئاسان به‌ده‌ست بێنێت به ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك.
گۆڵه‌كانی چێلسی ئۆلیڤه‌ر جیرۆ و مایسۆن ماو‌نت و ماگوایر (به‌هه‌ڵه) تۆماریانكرد, ته‌نیا گۆڵه‌كه‌ی مان یونایتدیش برۆنۆ فێرناندێز به لێدانی سزا كردی.
شین پۆشه‌كان له یاریی كۆتاییدا رووبه‌ڕووی ئارسیناڵی دراوسێی ده‌بێته‌وه كه دوێنێ شه‌ممه به دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام له مان سیتی برده‌وه.
گۆڵهكان: