به‌وێنه.. خانمه هونه‌رمه‌ندێكی ناودار له‌سه‌ر شه‌قام ده‌مێنێته‌وه
ڕاچڵه‌كین-
به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له میسر وێنه‌ی خانمه هونه‌رمه‌ندێكی ناوداریان بڵاوكردۆته‌وه كه به‌ته‌نها له ته‌نیشت ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ی تیایدا ژیاوه دانیشتوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێك له زه‌وی ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ی تیایدا ده‌ژی هه‌ره‌سی هێناوه.
ئه‌م خانمه "نه‌جات سه‌غیره" یه خوشكی خانمه هونه‌رمه‌ندی كۆچكردو ناسراو به سه‌ندرێلای عه‌ره‌ب" سوعاد حوسنی" یه و له باڵه‌خانه‌ی " شربتلی" له شه‌قامی به‌رازیل له ناوچه‌ی زه‌مالیك له قاهیره ده‌ژی و له ئێستادا به‌هۆی بێكه‌ڵكی باڵه‌خانه‌كه‌وه دانیشتوانه‌كه‌ی چۆڵیانكردوه و ئه‌میش یه‌كێكه له‌وانه و له‌م باڵه‌خانه‌یه‌دا پێشتر چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری تیایدا ژیاون له‌وانه‌ش" محمود ملیجی و سوعاد حوسنی و علویه جه‌میل و ده‌رهێنه‌ری ناودار عزه‌دین زولفه‌قار"
هۆكاری داڕمانی بیناكه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ڵكه‌ندنی چاڵی تایبه‌ت به میترۆ له‌و ناوچه‌یه و به‌هۆیه‌وه زه‌وی باڵه‌خانه‌كه هه‌ره‌سی هێناوه وچۆڵكراوه ئه‌ندازیاری پرۆژه‌كه‌ش جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كردۆته‌وه له نزیكترین كاتدا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت و باڵه‌خانه‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه دۆخی پێشتری.