كوا ڤاكسین؟

ئەكرەم ئەمین


26/03/2021

ناوبەناو وەزیری تەندروستی لێدوانێك ئەدات و بابەتەكە گەرمدەبێتەوەو دەڵێت ڕێژەی تواشبووانی كۆرۆنا دوو هێندە زیادیكردووە. ئەم قسەو لێدوانە هەندێك كەس باوڕی پێدەكەن و هەندێكیش باوەڕیان پێی نییە و دەڵێن شتی تر مەبەستەكە.

باشە بۆچی خەڵك گومان دەكەن؟!
هەندێك لەگومان و پرسیارەكان تەواو لەجێی خۆیدایە، بۆ نمونە:

1- بۆچی هەندێ لەبۆنەكان كە حكومەت مەبەستێتی بكرێت و خەڵك كۆببێتەوە، وەك كۆبوونەوە بەرفراوانەكەی یادی ڕێفراندۆم و كۆبوونە زۆرەكەی پاپای ڤاتیكان و جەژنی نەورۆز.... كە ئەم یادانە دەكەوتە ئەو كاتانەی كە حكومەت دەیوت كوڕۆنای گۆڕاو هاتووە، بەڵام هەر خۆیان بەهەند وەریناگرن!

2- حكومەت، خوێندنگاكان دادەخات، كەچی نادی و باڕو كافتریاو دیسكۆ و بازاڕو بەرێوەبەرێتییە جەنجاڵەكان كە پارە كۆدەكەنەوە وەك مرور و باج.... مزگەوتەكان دەكاتەوە! 

3- حكومەت ئەڵێت ڕێژەكە دوو هێندە زیادیكردووە، بەواتای پێویستە بەجدی وەربگرێت، باشە دەپرسین كە كۆرۆناكە ئەوەندە بەرزەو هەیە و هەرێمی كوردستان لەژێر هەڕەشەی ئەو ڤایرۆسەدایە، ئەی بۆچی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بۆ سەرجەم دانیشتوانی هەرێم ناكڕن ئیتر خەڵك لەو دڵەڕاوكێیە دووربخەنەوە كە هەفتەی دووجار خوێندنگاكان دەكەنەوە دایدەخەنەوە! ؟" وتەی مناڵێك كە لەدووی سەرتاییە دەڵێت: وا بڕوات لەژوری نوستنەكەم زانكۆش تەواو دەكەم! "

4- بۆچی تەنیا چاوەڕێی دەستی حكومەتی عیراق دەكەن كە چەند هەزارێك ڤاكسین بۆ هەرێم بنێرێت یان وڵاتی چین بە خۆڕایی پێمان ببەخشێت! ئەویش ئەوەی بینیمان تەنیا بەرپرسە باڵاكان خۆیان پێكوتا!

ئەگەر لەڕووی تێچووی ڕۆژانەوە كە بەكاردێت بۆ دەمامك و دەستكێش و دەرمانی پاكژكردنەوە، ئەوا كڕینی ڤاكسینەكە یەكجارەو بە چەند ڕۆژێكی كەم دەتوانن هەموومانی پێ بكەوتن، بەڵام بەدار نا....