بەخشین

زانا عەبدولرەحمان


28/03/2020


ئیمامی عەلی دەڵێت (ئەگەر هەژاری پیاو بوایە دەمكوشت )
بەڵام بەداخەوە هەژاری پیاو نییەو دەردێكە مرۆڤایەتی گیرۆدەكردوە ، تاكە چارەش بۆ كوشتنی هەژاری هەر بەخشندەییە، خوداش رێگەی بەخشندەی پیشانداوین وپاداشتەكەشی دیاری كردووە.

لەكتێبی پەیامبەر جوبران خلیل جوبران زۆر جوان وەسفی بەخشین دەكات و دەڵێت
(هەرچی لەسەروەت وسامان دەیبەخشن كەمە، ئەوەی لە ڕوحتان دەیبەخشن زۆرە چونكە موڵك وماڵی دوونیا چییە جگە لەو شتەی دەیشارنەوە بۆ سبەی ؟ )

هەر رووداوێك كە دروست ئەبێت قوربانی یەكەم هەژارەكانن، ئێستاش كە لە كوردستان خەڵك لە دۆخی بێكاری و بێ موچەییدایە، هەژارەكان زیاتر پێوستیان بە هاوكارییە، ئەوەی منی دڵ خۆشكردووە لەناو گەلی ئێمەی موسڵمان هەمیشە بەخشندەكان زۆرن و لەكاتی خۆی دێنە مەیدان، هەر وەك ئەوەی ئێستا ئەبینین بە دەیان سەرمایەدار و سیاسی بە وێژدان دێن و سفرەی هەژارەكان پڕئەكەن.

ئاخر بەراستی بەخشین جگەلەوەی چاكەیەكی گەورەیە، چێژی زۆریشی هەیە.

جوبران لە پەیامبەردا دەڵێت (خەڵكانێك هەن دەبەخشن لەم كارەیان نە چێژ وەردەگرن و نەئازار دەچێژن، تەنانەت نیازی پاداشتیشیان نییە، ئەم جۆرە كەسانە وەك ئەو درختە وان كە لە دەربەندێكی دوورەوە عەتری خۆی بە نەسیم دەبەخشێت و هەوا بۆنخۆش دەكات، لە شكۆی دەستی ئەم كەسانەیە خوداوەند دێتە گفتگۆ و لە دیو چاوی ئەو كەسانەوەیە زەردەخەنە بۆ زەوی ئەكات ).

بۆیە هەر هەنگاوێك دەبینم بۆ یارمەتی هەژارەكان ناتوانم بەر بە فرمێسكی چاو بگرم.

خۆشبەختانە ئەوەندە زۆرن سەرمایەدارەكان كە ناتوانم لێرە ناویان بنوسم نەكا یەكێكم بیڕ بچێت.

بەڵام دەستی یەك بەیەكی ئەو سەرمایە دارانە ماچ ئەكەم كە بەخشندەبوون هەژارەكانیان لە بیرنەكرد .

ئەوانەی نەیان بەخشیوە ئومێدەكەم لەو دێڕەی جوبران تێبگەن كە دەڵێت
(ئایا شتێك شك دەبەن كەنەتوان بیبەخشن ؟ ئەوەی ئێستا هەتانە رۆژێك دەبێت بیبەخشن، كەواتە چاكتر وایە هەر ئەمرۆ ئەو كارەبكەن بۆ ئەوەی وەرزی بەخشین لەتۆوە دەست پێبكات نەك لە میراتگرەكانتەوە).

ئێوە زۆر جار دەڵێن دەبەخشین بەڵام بەو كەسەی كە شایستەیە . بێگومان ئەو كەسی لای خودا شایستەی بینی شەو و ڕۆژ بێت بەهەمان شێوە شایستەی بەخشینی تۆیە).

من وەك ئەندامێكی یەكێتی زۆر ترین رەخنەم لە سەركردایەتی حیزبەكەم گرتووە، بەڵام ئەمڕۆ دڵشادم كە هاوسەرۆكی حیزبەكەم هاتۆتە مەیدان وئامادەی دەربریوە بۆ هاوكاڕی نەخۆشخانەو هەژاران.

مرۆڤ چەند توڕە بێت لە سیاسییەكان، بەڵام دەبێت بەكاری باش بڵێت باش وپشتیوانی بكات.

دەربازی كوسرەت رەسوڵ كە كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتییە، هاوكاری شەش هەزار خێزانی كردووە، چۆن دڵم خۆش نابێت كە لەناو حیزبەكەم گەنجی ئاوا هەبێت.

هێزی دژە تیرۆر سەرقاڵی راهێنانی فریاكەوتنی سەرەتایی پزشكین بۆ ئەوەی هەر كاتێك تیمەكانی تەندروستی پێوستیان بە خۆبەخش بوو بتوانن ببنە بەشێك لە تیمەكان بۆ هاوكاری هاووڵاتیان و ئامادەییان دەربڕیوە ئۆتۆمبیلەكانی هێزەكەیان بكەنە ئەمبوڵانسی فریاكەوتن هەركاتێك پێوست بوو.

چۆن سەرمایەدارە نیشتمانیەكان كە دەبەخشن مایەیی شانازی منن
ڕێكخراوی مام و رێباز فاوندەیشن ومندالپارێز و نەخۆشخانەكانی شۆڕش وهێزی دژە تیرۆر بۆ ئێمە سەربەرزین كەلەم دۆخە خزمەتدەكەن

لەكۆتایی هەموو ئەوانەی كە بەخشین وەدەگرن وەریگرن زۆر سوپاسگوزارمەبەن نەوەك بارێكی قورس بخەنە گەردنی خۆتان وبەخشندەكەشەوە
سوپاسی خودابكەن ، ئەوە هێزی ئەوە ، كە وێژدانی هەموومان ئەجوڵێنیت