بریاری تەفسیری دادگای فیدراڵی لەسەر بریارەکانی زەیدی دەربارەی هەرێمی کوردستان

هاوڕێ تۆفیق


32 خولەک پێش ئێستا

راچڵەكین-

سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دوێنی نوسراوی بۆ دادگای فیدراڵی كردوە كە چەند دەقێكی دەستوریی بۆ تەفسیر بكەن، بێگومان ئەو مادانەی داوایكردوە تەفسیر بكرێن، هەر هەمان ئەو بابەتانەن كە بڕیاری لەسەر داون. دادگای فیدراڵی هەر ئەمڕۆ گەرماوگەرم بڕیاری تەفسیری ژمارە (268/فیدراڵی/2026) یان بە دەنگی زۆرینە، نەك بە كۆی دەنگ !دەركردووە. ، بریارە تەفیسیرییەكانی دادگای فیدراڵی بنەبرو كۆتایین. دەقی داواو بەشێك لە بریارەكانی پێشوویی عەلی زەیدی چەسپاندوەو  هەندێكی تری لە بەرژەوەندی هەرێم دەركردوە .ئەمە دەبێت بكرێتە دەرگای گفتوگۆی سیاسی و حكومی لە نێوان هەرێم و بەغدا، ئاشكرایە كە لەدەرەوەی ئەم بڕیارانە كار بەبڕیاری تر ناكرێت. پوختەی بڕیارەكان ئەمانەن: 

یەكەم: سوپای عیراق دەتوانن لە سنورەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوەی پێبكرێت.واتە سوپای عيراق بۆ سنورەكانی هەرێمی كوردستان بگەرێتەوە.

 دەقەكە دەڵێت (پاراستن، دڵنیابوون لە ئاسایشی و بەرگریكردن لە سنوورە نێودەوڵەتییەكانی كۆماری عیراق، لە دەسەڵاتە تایبەتەكانی دەسەڵاتە فیدراڵییەكانە، بەپێی ماددەكانی (109) و (110/دووەم)ی دەستوور. حكومەتی فیدراڵی دەتوانێت هێزە چەكدارە فیدراڵییەكان بڵاو بكاتەوە و بەڕێوەیان ببات، هەروەها ڕێكارە پێویستەكان بگرێتەبەر بۆ دڵنیابوون لە ئاسایشی هەموو سنوورەكانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ؛ لەوانەش ئەو سنوورانەی لە ناو ئەو خاكانەدان كە لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە بەڕێوە دەبرێن.

دووەم:  حكومەتی فیدراڵی مافی چاودێری دەروازەكانی هەیە و بەهاوبەشی پێكەوە كار بكەن  مانای وایە تاك لایەنە حكومەتی فیدراڵ ناتوانێ ئەمەیان تارادەیەك لە بەرژەوەندی هەرێمە.

 دەقەكە دەڵێت (دەسەڵاتە فیدراڵییەكان مافی ئەوەیان هەیە چاودێری و كۆنترۆڵ بەسەر كاركردنی ئەو فەرمانگە و دامەزراوانەدا بكەن كە لە هەموو دەروازە سنوورییەكانی كۆماری عێراق كار دەكەن، لەوانەش ئەو دەروازە سنوورییانەی لە هەرێمی كوردستاندان؛ بەپێی حوكمەكانی یاسای دەستەی دەروازە سنوورییەكان ژمارە (30)ی ساڵی 2016 و یاساكانی پەیوەندیدار. ئەمەش دەبێت بە لەبەرچاوگرتنی حوكمی ماددەی (114/یەكەم)ی دەستوور، سەبارەت بە بەڕێوەبردنی گومرگ بە هاوئاهەنگی لەگەڵ حكومەتەكانی هەرێمەكان و پارێزگاكانی نەنێكخراو لە هەرێم.

سێیەم: پرۆسەی ئەلكترۆنی بۆ دەروازە سنورییەكان مەركەزی بێت ئەمەش بۆ شەفافیەت باشە بەڵام داهاتی نانەوتی كەم دەكاتەوە .

دەقەكە دەڵێت(دامەزراندنی سیستەمێكی نیشتمانی یەكگرتوو بۆ ئەلیكترۆنی‌كردنی دەروازە سنوورییەكان و گومرگ، و بەستنی ئەو سیستەمە بە شێوەی ئەلیكترۆنی بە وەزارەت و دەستە فیدراڵییە پەیوەندیدارەكان لە هەموو عێراق، لەوانەش دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان، هەروەها دانانی ستاندارد و ڕێنماییە تەكنیكی، دارایی و گومرگییە پێویستەكان بۆ كارپێكردنی، لە چوارچێوەی دەسەڵاتی دەسەڵاتە فیدراڵییەكانە بۆ دانانی سیاسەتی دارایی و گومرگی و ڕێكخستنی سیاسەتی بازرگانی لە نێوان هەرێمەكان و پارێزگاكان؛ بەپێی ماددەی (110/سێیەم)ی دەستوور، بە لەبەرچاوگرتنی هاوئاهەنگیی باسكراو لە ماددەی (114/یەكەم)ی دەستوور.

چوارەم: بۆ نەوت و گاز بەڕێوەبەردن هاوبەشە بەڵام داهات بۆ خەزێنەی فیدراڵە ئەمەش تا رادەیەك لە بەرژەوەندی هەرێمە.

دەقەكە دەڵێت(بەڕێوەبردنی نەوت و گازی بەرهەمهێنراو، بەپێی حوكمی ماددەی (112/یەكەم)ی دەستوور، لەلایەن حكومەتی فیدراڵی بە هاوبەشی لەگەڵ حكومەتەكانی هەرێمەكان و پارێزگاكانی بەرهەمهێنەرەوە ئەنجام دەدرێت. خاوەندارێتیی نەوت و گازیش بۆ هەموو گەلی عێراقە، بەپێی ماددەی (111)ی دەستوور. وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و لایەنە چاودێرییە فیدراڵییە پەیوەندیدارەكان مافی ئەوەیان هەیە دەسەڵاتە دەستووری و یاساییەكانی خۆیان بەكاربهێنن بۆ چاودێری، پشكنین و وردبینیی كێڵگەكان و پرۆسە و گرێبەستە پەیوەندیدارەكان بە بەرهەمهێنان، دەرهێنان، بازاڕكردن و هەناردەكردنی نەوت و گاز؛ بەپێی حوكمە دەستوورییەكان و یاسا نافژەكان و بڕیاری دادگای فیدراڵیی باڵا بە ژمارەی (59/فیدراڵی/2012) و یەكگرتووەكەی بە ژمارەی (110/فیدراڵی/2019)، دەركراو لە 15/2/2022. گرێبەستە پەیوەندیدارەكانیش لەلایەن لایەنە دەسەڵاتدارەكان و بەپێی یاسا ئەنجام دەدرێن.

پێنجەم: سیستەمی باج فیدراڵی بێت ئەمەشیان بۆ هەرێم كێشەیە نییە.

 دەقەكە دەڵێت(دەسەڵاتە فیدراڵییەكان، بە پشتبەستن بە ماددەی (110/سێیەم)ی دەستوور، مافی دانانی سیاسەتی دارایی و گومرگی، دیاریكردنی ڕێنمایی و باجی گومرگی یەكگرتوو، و چاودێریكردنی داهاتە گشتییە بەدەستهاتووەكان لە باج و ڕسومات و داهاتە ناونەوتییەكان لە هەموو عێراق، لەوانەش هەرێمی كوردستان،یان هەیە. هەروەها دەتوانن ئەو داهاتانە بپشكنن، یەكالیی بكەنەوە و بەپێی یاسا نافژەكان بیانخەنە خەزێنەی گشتی؛ بە مەرجێك پێچەوانەی ماددەی (114/یەكەم)ی دەستوور نەبێتەوە، كە بەڕێوەبردنی گومرگ بە هاوئاهەنگی لەگەڵ حكومەتەكانی هەرێمەكان و پارێزگاكانی نەرێكخراو لە هەرێم ڕێكدەخات، هەروەها بڕیاری دادگای فیدراڵیی باڵا بە ژمارەی (224/فیدراڵی/2023) و یەكگرتووەكەی بە ژمارەی (269/فیدراڵی/2023)، دەركراو لە 21/2/2024.

شەشەم: سنوری ئیداری هەرێم هەتاوەكو پێش رووخانی رژێمی پێشووە ٢٠٠٣/٣/١٩ جگە لەو سنورە هەرێم دەسەڵاتی نییە .

دەقەكە دەڵێت(سنووری جوگرافیی بەكارهێنانی دەسەڵاتەكانی هەرێمی كوردستان بەپێی حوكمەكانی ماددەی (53/أ)ی یاسای بەڕێوەبردنی دەوڵەتی عێراق بۆ قۆناغی گواستنەوە دیاری دەكرێت؛ ئەو ماددەیەی ماددەی (143)ی دەستووری كۆماری عێراقی ساڵی 2005 كاری پێ جێهێشتووە. ئەم سنوورە ئەو خاكانە دەگرێتەوە كە لە 19/3/2003 لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە بەڕێوە دەبران و لە پارێزگاكانی دهۆك، هەولێر، سلێمانی، كەركووك، دیالە و نەینەوا دەكەون. دەسەڵاتەكانی هەرێم ناتوانن دەسەڵاتی خۆیان بۆ ئەو خاكانە فراوان بكەن كە لە دەرەوەی ئەو سنوورەن؛ بە لەبەرچاوگرتنی حوكمە دەستوورییە تایبەتەكان بە ناوچە ناكۆكی‌لەسەرەكان، كە لە ماددەی (58)ی یاسای ناوبراو و ماددەی (140)ی دەستووردا هاتوون.

حەوتەم: لە رووی كارگێریی و دیفاكتۆوە هەرێم بۆی نییە لە دەرەوەی ئەو سنورانە بوونی هەبێت مەبەستی مەخمور زۆر شوێنی ترە . 

دەقەكە دەڵێت (بەڕێوەبردنی ئەو خاكانەی لە دەرەوەی سنووری جوگرافیی دیاریكراوی دەسەڵاتەكانی هەرێمی كوردستانن، و بەكارهێنانی دەسەڵاتە دەستووری، كارگێڕی و جێبەجێكارییەكان لەو ناوچانەدا، دەگەڕێتەوە بۆ دەسەڵاتە فیدراڵییەكان؛ هەر یەكەیان بەپێی دەسەڵاتی دەستووری و یاسایی خۆی. ئەوەی دەسەڵاتەكانی هەرێم بە شێوەیەكی كرداری و كارگێڕی لە دەرەوەی ئەو سنوورە كار بكەن، دەسەڵاتی دەستووری بۆیان دروست ناكات.

بڕیارەكە بە زۆرینە دەرچووە و دوو ئەندام پێچەوانەی بۆچوونیان هەبووە. بڕیارێكی بڕاوەیی و پابەندكەرە بۆ هەموو دەسەڵاتەكان، بەپێی ماددەكانی (93/دووەم و 94)ی دەستووری كۆماری عێراق لە ساڵی 2005 و ماددەكانی (4/دووەم و 5)ی یاسای دادگای فیدراڵیی باڵا ژمارە (30)ی ساڵی 2005ی هەمواركراو بە یاسای ژمارە (25)ی ساڵی 2021. بڕیارەكە لە 25/11/2026 بە ئاشكرا ڕاگەیەنرا.