چیرۆکێک لە ئەدەبیاتی چیکەوە لەسەر بابەتی دامەزراندن

بڵێسە جەبار فەرمان


28/12/2023

راچڵەكین-

لە دارستانێکدا شوێنێکی بەتاڵ بۆ کەروێشکێک ڕاگەیەندرا.

هیچ کەروێشکێک داواکاری پێشکەش نەکرد.

بێجگە لە ورچێکی بێکار، کەس داوای ئەو کارەی نەکرد. ورچەکە وەرگیرا و فەرمانی دامەزراندنی بۆ دەرچوو.

دوای ماوەیەک ورچەکە تێبینی کرد کە لە دارستانەکەدا کەروێشک هەیە لە شوێنی ورچێک دانراوە و موچە و دەرماڵەی ورچ وەردەگرێت لە کاتێک دا ئەو ورچە و کاری کەروێشک دەکات و موچەیەکی کەمی کەروێش وەردەگرێت و ھیچ دەرماڵەیەکی نیە.
ورچەکە سکاڵای لە بەڕێوبەری کارگێری تۆمار دەکات. سکاڵاکەی دەگوازرێتەوە بۆ بەرێوەبوری گشتی.

لە بەرێوەبەرایەتی گشتی لیژنەیەک لە پڵنگ پێکهێنرا بۆ بەدواداچوونی سکاڵاکەی.

ورچەکە و کەروێشکەکە بانگهێشتی بەردەم لیژنە دەکرێن بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ بابەتەکەیان بکرێت.

لیژنەکە داوای لە کەروێشکەکە کرد نوسراو و بەڵگەنامەی دامەزراندن و دۆسیەی فەرمانگە و ناسنامەی خۆی پێشکەش بکات. بەڵگەنامەکان ئەوەیان پشتڕاست کردەوە کە کەروێشکەکە، ورچە.

پاشان لیژنەکە داوای لە ورچەکە کرد بەڵگەنامە و ناسنامەی خۆی پێشکەش بکات.لای ئەمیش دوسیەی فەرمانبەری و فەرمانی دەستبەکاربوونی و هەموو بەڵگەنامەکان ئەوەیان پشتڕاست کردەوە کە ورچەکە کەروێشکە!
لیژنەکە بڕیاریدا هیچ گۆڕانکارییەک نەکات، چونکە کەروێشکەککە ورچە و ورچەکەش کەروێشکە بە پێی بەڵگەنامەکان.

ورچەکە تانەی لە بڕیاری لیژنەکە نەدا و ناڕەزایی دەرنەبڕی.

کاتێک لێیان پرسی بۆچی ڕازی بوویت بەو بڕیارە، وەڵامی دایەوە: چۆن ناڕەزایی بەرامبەر بە بڕیاری لیژنەی "پلنگ" دەرببرم کە لە بنەڕەتدا کۆمەڵێک "کەر" ن و هەموو بەڵگەنامەکان دەڵێن کە پلنگن.

لێرەدا دەمەوێت ئاماژە بەوە بدەم لە چەند رۆژی رابوردوودا هەلی کار لە دژەتیرۆری عێراقی راگەێندرا. لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٨ ملیۆن عێراقی ناویان تۆمار کرد لە رێگای ئۆنلاینەوە.
دەبێت ئاماژە بەوەش بدرێت کە ژمارەی دانیشتوانی عێراق ٤٢ ملیۆن هاوڵاتیە.

ئەمە بێجگە لەوەی بەشێکی زۆری ئەو ٤٢ ملیۆن هاوڵاتیە لە هێزەکانی ناوخۆ و بەرگری و حشد و پۆلیس کار دەکەن. ئەوەی دەمێنێتەوە منداڵ و پیرن.

کەواتە وڵاتێک بەشی زۆری هاوڵاتیانی ئامادەبێت لە دژی تیرۆر کاربکات و بەشێکی زۆری هەر لەوبوارەدا دامەزرابێت دەبێت هیچ جۆرە تیرۆریستێکی تێدا نەبێت.

یان ئەوەتا ورچن و کاری کەروێشک دەکەن