به‌كارهێنه‌رانى تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى له هه‌رێمى كوردستان، كردویانه به عاده‌تى هه‌میشه‌یى خۆیان، هه‌رجاره و له سه‌ر بابه‌تێك قسه ده‌كه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ى بابه‌ته‌كه گرینگ بێت، یاخود زانیاریان له‌باره‌یه‌وه هه‌بێت. له دوێنێوه هه‌موان قسه‌یان له‌سه‌ر بابه‌تى به‌كارهێنانى ته‌ماته بۆ دۆشاوى ته‌ماته كرد، به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ لێ بزانن، یاخود به‌دواداچوون بكه‌ن و زانیارى له‌وباره‌یه‌وه كۆبكه‌نه‌وه، به تایبه‌ت به‌شێك له‌وانه رۆژنامه‌نووس و ده‌زگاى میدیایى بوون، هه‌ریه‌كه‌یان له روانگه‌یه‌كى سیاسى و ڕقه‌وه قسه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كرد، به بێ ئه‌وه‌ى شرۆڤه‌یه‌كى زانستى و لۆژیكى بۆ لێدوانه‌كه‌ى وه‌زیرى كشتوكاڵ بكات.
له‌ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرى رابردوو، له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكى پسپۆڕى بوارى خۆڕاك و كشتوكاڵ خه‌ريكى به‌دواداچوون بووم ، بۆ راستكردنه‌وه و ڤیڕفاى بۆ لێدوانه‌كه‌ى وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو بكه‌م. تاوه‌كو بزانم وه‌زیر تاچه‌ند ورد بوو له قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ؟هۆكارى چییه كه هه‌موو ساڵێك جوتیاران رووبه‌رووى ئه‌و كێشه‌یه ده‌بنه‌وه ؟
به‌پێى به دواداچوونه‌كانم تاوه‌كو ئێستا به نزیكه‌ى زیاتر له ( 30 ) جۆر بنه‌تۆى ته‌ماته له هه‌رێمى كوردستان به‌كارده‌هێنرێت، ته‌نها چوار له‌و بنه تۆیانه به بنه‌تۆى كوردى ناسراون ئه‌وانى دیكه له ده‌ره‌وه هێنراون.
به‌پێى پشكنینه‌كانى تاقیگه‌یى هیچ كام له جۆڕه‌كانى ته‌ماته‌ى ناوخۆیى به ته‌واوى ده‌ست ناده‌ن بۆ دۆشاوى ته‌ماته، زیاتر بۆ خواردن به‌كارده‌هێنرێت، چونكه له باشترین حاڵه‌تدا له كۆى ( 10 بۆ 12) كیلۆ ته‌ماته ته‌نها ده‌توانرێت ( 2 ) كیلۆ ئاوى ته‌ماته به‌رهه‌م بهێنیت، كه ئه‌و رێژه‌یه‌ش به‌پێى ستاندارده زانستى و بازرگانییه‌كان كه‌مه، هیچ كارگه و وڵاتێك ئه‌و جۆره ته‌ماته‌یه بۆ ئاوى ته‌ماته به‌كارناهێنێت، به‌ڵكو ته‌ماته‌ى تایبه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كارده‌هێنرێت، چونكه تێچووه‌كه‌ى زۆره.
ئه‌گه‌ر جاران خه‌ڵك ته‌نها چه‌ند سندوقێك ته‌ماته‌ى بۆ دروستكردنى ته‌ماته به‌كارهێنابێت، به‌بێ ئه‌وه‌ى قیاس بكات چه‌ند كیلۆ ته‌ماته چه‌ند كیلۆ دۆشاوى ته‌ماته‌ى لێده‌رده‌چێت، ئه‌وا ئێستا به‌هۆى گه‌شه‌كردنى پیشه‌سازى خۆڕاك، هیچ كۆمپانیا و كارگه‌یه‌ك ئه‌و كاره‌یه ناكات، چونكه بۆیان ده‌رناهێنێت و به‌دیلیان بۆ ئه‌مه هه‌یه.
ئه‌و ته‌ماته‌شى كه له كارگه‌ى ئاوه ته‌ماته‌ى شاره‌زوور له‌ماوه‌ى رابردوو به‌كارهاتوه، له و‌ڵاتانى ئه‌وڕپاوه هێنراوه‌ته و‌ڵاتانى ئێران و پاشان به‌شێوه‌ى شه‌تڵ هێنراوه‌ته هه‌رێمى كوردستان، هیچ جۆره ته‌ماته‌یه‌كى ناوخۆیى هه‌رێمى كوردستان به‌كارنه‌هاتووه، به‌رپرسانى ئه‌و كارگه‌یه ره‌تیده‌كه‌نه‌وه ته‌ماته‌ى ناوخۆیى به‌كاربهێنن، چونكه لاى ئه‌وان قازانج له پێش هه‌موو شتێكه‌وه‌یه، ته‌ماته‌ى جوتیارى كوردى به هه‌ر نرخێك بكڕن بۆ ئه‌وان ده‌رناهێنێت.
یه‌كێك له چاره‌سه‌ره‌كانى ساغبوونه‌وه‌ى ته‌ماته بۆ ساڵانى داهاتوو، بریتییه له پێدانى بنه‌تۆى ته‌ماته‌ى تایبه‌ت به دۆشاوى ته‌ماته به جوتیاران، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ى ئه‌و بنه تۆیه‌ى كه له و‌ڵاتانى دیكه‌وه هاورده ده‌كرێن، گه‌ره‌نتى ئه‌وه‌ى هه‌بێت بۆ ماوه‌ى دووساڵ به‌كاربهێنرێت، چونكه زۆرجار ئه‌و بنه تۆیانه‌ى هاورده ده‌كرێن له لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه ده‌ستكاریده‌كرێن، ئه‌وه‌ش به‌پێى قسه‌ى پسپۆڕانى ئه‌و بواره.
له‌باره‌ى ساغبوونه‌وه‌ى ته‌ماته له‌ماوه‌ى رابردوو، له‌وباره‌یه‌وه به‌دوداچوونێكم كرد، به‌ڵام جگه له‌و هۆكارانه‌ى باسم كرد، كه دواتر له خواره‌وه دایده‌نێمه‌وه. چه‌ند هۆكارێكى دیكه‌ش هه‌ن له‌وانه :
1. پێداویستى ناوخۆى شارێكى وه‌كو هه‌ولێر سلێمانى، هه‌ریه‌كه‌یان بۆ رۆژێك ته‌نها ( 250 بۆ 300) ته‌نه، له‌كاتێكدا له وه‌رزى پێگه‌یشتنى ته‌ماته زیاتر له هه‌زار ته‌ن دێته عه‌لوه‌كان، ئه‌وه‌ش بۆ بێ پلانى حكومه‌ت و نه‌زانینى جوتیار ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه نازانن شێوازى چاندنه‌كانیان فره چه‌شن بكه‌ن، ته‌نها به ته‌ماته و خه‌یارو شووتى و په‌تاته ده‌گرن.
2.وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى و بازرگانى له‌م رووه كه‌م ترخه‌مى زۆرى هه‌یه، چونكه ئه‌و وه‌زاره‌تى هیچ ڕۆڵێك ناگێرێت له به پیشه‌سازیكردنى خۆڕاك و به بازرگانیكردن.
3. وه‌زاره‌تى ناوخۆ ناتوانێت كۆنتڕۆلى گومرگ و خاڵه سنوورییه‌كان بكات، هه‌ربۆیه‌ش به به‌رده‌وامى خۆڕاك و به‌رووبوومى كشتو‌كاڵى هاورده ده‌كرێت.
3. كۆمپانیاكانى هاورده‌كردنى ئاوى ته‌ماته خه‌ڵكى گه‌وره‌یان له پشته‌وه‌یه‌و به‌هێزترن له كارگه ناوخۆییه‌كان، هه‌ربۆیه‌ش له ماوه‌ى رابردوو رێگرن بوون له كارپێكردنه‌وه و دروستكردنى كارگه‌ى تایبه‌ت به ئاوى ته‌ماته.
4. ده‌ستى كار له كۆمپانیاكانى هه‌رێمى كوردستان به‌راورد به ده‌وروبه‌ر زۆر گرانتره.
5. یه‌كێك له هۆكاره‌كانى دیكه نه‌بوونى ئامێرى به‌ڕادى پێویست و به‌كارنه‌هێنانى رێگا زانستییه‌كان و ته‌قه‌نیانى كشتو‌كاڵى سه‌رده‌مه له لایه‌ن جوتیاران.
6. له ماوه‌ى كابینه‌كانى ئێستا و رابردووى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هیچ به‌رنامه‌یه‌ك نه‌بووه تا هانى كه‌رتى تایبه‌ت بدرێت، بۆ دروستكردنى چه‌ند كارگه‌یه‌كى تایبه‌ت به دۆشاوى ته‌ماته و پێدانى بنه‌تۆى تایبه‌ت به جوتیاران.
7. ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان 10 تۆن ته‌ماته‌ى له جوتیاران كڕیوه‌ته‌وه، به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى بازار له و‌ڵاتانى ئیمارات، به‌ڵام دواتر به حكومه‌تیان وت ئه‌و جۆرى ته‌ماته‌یه باش نییه ناتوانرێت له ده‌ره‌وه ساغ بكرێته‌وه.
8. كۆمه‌ڵێك هۆكارى لاوه‌كى دیكه‌ش هه‌ن كه بۆته هۆكارى گه‌وره‌بوونى ئه‌و بابه‌ته له‌وانه:
* رێگه‌نه‌دان به هاتنى بازرگانى هه‌ندێ شارى دیكه‌ى عێراق بۆ هه‌رێم به‌هۆى كۆڕۆنا.
* كه‌م بوونه‌وه‌ى خواست له لایه‌ن چێشتخانه و هاووڵاتیان به‌هۆى بارودۆخى ئێستا.
كارى وه‌زیر بریتییه له داڕشتن و به‌ڕێوه‌بردنى سیاسه‌تى وه‌زاره‌ت، نه‌ك قسه‌كردن له‌سه‌ر بابه‌تێكى زانستى، هه‌ربۆیه‌ش وه‌زیر نه‌یتوانى په‌یامه‌كه وه‌ك خۆى بگه‌یه‌نێت، دواتریش ئه‌و كاردانه‌وه‌یه‌ى لێكه‌وته‌وه.
سەرتیپ وەیسی