نرخی وانەكانی تیۆری و پراكتیكی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری تایبەت دیاری دەكرێت

کوردستان

04/03/2025     ژمارەی بینراو 509

راچڵەكین-

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان نرخی وانەكانی تیۆری و پراكتیكی بۆ دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری لە جۆری (B) دیاریكرد.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتەكە كە بە ژمارە (7419) لە (2025/3/3) ئاراستەی گشت نووسینگەكانی فێركردنی شۆفێری كراوە، نرخی هەر وانەیەكی تیۆریی 45 خولەكی بە سێ هەزار دینار دیاریكراوە.

هەروەها هەر وانەیەكی پراكتیكی یەك كاتژمێر نرخەكەی بە 20 هەزار دینار دیاریكراوە.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن