مووچەی سێ مانگی فەرمانگەیەكی هەرێم خەرجدەكرێت

ئابوری

29/07/2020     ژمارەی بینراو 3632

راچڵەكین
 
سبەینێ مووچەی سێ مانگی فەرمانبەرانی بەنداوەكانی هەرێم خەرجدەكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش فەرمانی خەرجكردنی پارەكە دەرچووەو گەنجینەو بانك ئاگادار كراونەتەوە.

ئەندازیار حەمە تاهیر جەلال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان، بە ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی راگەیاندووە، بەهەوڵی لایەنە پەیوەندیدارەكان، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەڕێی نوسراوێكەوە بۆ وەزارەتی دارایی، رەزامەندی دەربڕیوە مووچەی سێ مانگی فەرمانبەرانی بەنداوەكانی هەرێم پێش جەژن خەرجبكرێت.

وتیشی:" بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم، بڕیارە سبەینێ خەزێنەو بانك بۆ پێدانی مووچەی ئەو سێ مانگەی فەرمانبەرانی بەنداوەكان بكرێنەوە، بۆئەوەی بەر لە جەژنی قوربان مووچە بەسەر ئەو فەرمانبەرانە دابەشبكرێت، كە ماوەی سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە".

بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان ئاماژەی بەوەشكرد كە بەهۆی دروستبوونی كێشە لەنێوان هەرێم و بەغدا، ماوەی سێ مانگە فەرمانبەرەكانیان مووچەیان وەرنەگرتووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن