ڤیدیۆ: تره‌مپ سوكایه‌تی به فیلمی" پاراسایت" ه‌وه ده‌كات
ڕاچڵه‌كین-
له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی له شاری كۆلۆرادۆ سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا" دۆناڵد ترمپ" سوكایه‌تی به فیلمی كۆری" پاراسایت" كرد كه یه‌كێك بوو له براوه‌كانی چوار خه‌ڵاتی ئۆسكار بۆ ئه‌مساڵ وه‌ك باشترین فیلمی بیانی وه‌رگێڕدراو بۆ زمانی ئینگلیزی.
تره‌مپ باسی له‌وه كردوه له‌ڕوی بازرگانیه‌وه له‌گه‌ڵ كۆریا توشی چه‌ندین گرفت بوون كه‌چی له به‌رامبه‌ردا له ئه‌مه‌ریكا خه‌ڵاتی ئۆسكار به فیلمه‌كه‌یان دراوه، ده‌شڵێت" ئایا ئه‌مه كارێكی باش بوو؟ من نازانم"
له به‌رامبه‌ردا كۆمپانیای "نیۆن" ی به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌م فیلمه له‌ڕێی تویتێكه‌وه وه‌ڵامی تره‌مپ یان داوه‌ته‌وه و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه، "تره‌مپ نه‌خوێنده‌واره"
فیلمی پاراسایت له ئاهه‌نگی خه‌ڵاتی ئۆسكار له ئه‌مساڵدا بووه براوه‌ی چوار خه‌ڵاتی ئۆسكار بۆ" باشترین فیلمی بیانی و باشترین سیناریۆ و باشترین ده‌رهێنان و باشترین وێنه.