راچڵه‌كین- سپۆرت
ماڵپه‌ڕی گۆڵ بڵاویكردووه‌ته‌وه, یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌دا ئیریك گارسیای ئه‌ستێره‌ی لاوی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی كردووه‌ته ئامانجی یه‌كه‌می خۆی.
گارسیای ته‌مه‌ن 19 ساڵ ده‌رچووی ئه‌كادیمیای لاماسیایی بارسایه‌و سێ ساڵ پێش ئێستا په‌یوه‌ندی به سیتییه‌وه كردووه‌و گرێبه‌سته‌كه‌ی ساڵی 2022 كۆتایی دێت.
ئه‌و به‌رگریكاره لاوه له كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی یارییه‌كانی پرێمه‌رلیگه‌وه گواردیۆلا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشتی پێ ده‌به‌ستێت و پێشبینی ده‌كرێت له یارییه‌كه‌ی ریاڵ مه‌دریدیش له قۆناغی 16ی چامپیۆنز لیگ سه‌ره‌كی بێت.
گواردیۆلا له‌باره‌ی داهاتووی گارسیاوه ده‌ڵێت: "ئه‌و هێشتا ساڵێك له گرێبه‌سته‌كه‌ی ماوه له‌گه‌ڵ ئێمه, ئه‌گه‌ر به‌رشلۆنه ده‌یه‌وێت پێویسته په‌یوه‌ندی پێوه بكه‌ن, به‌ڵام ئێمه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی رازی بكه‌ین لێره بمێنێته‌وه"