ئەمریكا سزای ئابووری بەسەر دامەزراوەیەك و دوو بەرپرسی چین-دا سەپاند

جیهان

01/08/2020     ژمارەی بینراو 275

راچڵەكین-

ئیدارەی ئەمریكا، بەهۆی رۆڵیان لەو پێشێلكارییانەی كە بەرامبەر مافەكانی مرۆڤ لە دژی كەمایەتییەكان لە ناوچەی ئۆتۆمی سینجان ئویگور هەیانبووە، دامەزراوەیەك و دوو بەرپرسی چینیی خستە لیستی سزا ئابوورییەكانەوە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە:" دامەزراوەیەكی حكومەتی چین و دوو بەرپرسی حكومی بەهۆی پەیوەندییان بەو پێشێلكارییانەی كە لە مافەكانی مرۆڤ لە دژی كەمایەتییەكان لە ناوچەی ئۆتۆمی سینجان ئویگور، دەخەینە لیستی سزا ئابوورییەكانەوە".

ئاماژەبەوەشكراوە:" ئەو دامەزراوە و كەسایەتییانە، راستەوخۆ پەیوەندییان بە گرتن و ئەشكەنجەی جەستەیی و بەكارهێنانی توركانی ئویگورەوە هەبووە."

هەر بە پێی راگەیەندراوەكە:" ئەو دامەزراوەیەی كە ناوی خراوەتە لیستەكەوە (یەكێتی بەرهەمهێنان و بیناكاریی سینجان)ە و یەكێك لە كەسایەتییەكانیش بەرپرسێكی پێشووی ئەو دامەزراوەیە بە ناوی سون جینلۆگ و ئەوی دیكە بەرپرسێكی ئێستای دامەزراوەكەی بەناوی پینگ جیاروییە."

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن