مستەفا كازمی پەیامێك ئاراستەی كۆسرەت ڕەسول عەلی دەكات

کوردستان

01/08/2020     ژمارەی بینراو 4135

راچڵەكین

‎مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق نامەیەكی تایبەت ئاراستەی كۆسرەت ڕەسول عەلی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەكات و پیرۆزبایی جەژنی قوربانی پیرۆزی لێدەكات.

‎لە پەیامەكەیدا مستەفا كازمی هیوای ژیانێكی خۆش و جەژنێكی پڕ خێرو بەرەكەت بۆ گەلی كوردستان دەخوازێ بەئارامی و خۆشگوزەرانی.

‎دەقی پەیامەكەی مستەفا كازمی:

‎برای بەڕێزو خۆشەویستم كۆسرەت ڕەسول عەلی

‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

‎بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربان، جوانترین پیرۆزباییتان پێشكەش دەكەم، هیوای تەندروستییەكی باشتان بۆ دەخوازم، هیوادارین ئەم جەژنە جەژنی خێرو بەرەكەت بێ بۆ گەلی خۆشەویستمان لە هەرێمی كوردستان و باری ئارامی و خۆشگوزەرانی و گەشەسەندن باڵ بكێشێ بەسەر وڵاتەكەماندا.

‎هەموو ساڵێك لەخێرو خۆشیدا بن

‎مستەفا كازمی

سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن