هۆكاره‌كانی هه‌ستكردن به ماندوێتی دوای خواردنی ژه‌مه‌كان
ڕاچڵه‌كین-
دوای خواردنی ژه‌مه‌كان هه‌ندێك كه‌س هه‌ست به ماندوێتی ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به چه‌ند هۆكارێكه‌وه هه‌یه له‌وانه‌ش:
1- نانی سپی:
ئه‌و كاته‌ی نانی سپی ده‌خۆین ئه‌وه هه‌ست به ماندوێتی ده‌كه‌یت له‌به‌ر ئه‌وه باشتر وایه ئه‌و جۆره نانه بخۆیت كه له ئاردی بۆر دروستكراوه و ئه‌وه‌ی كه زۆر پێویسته بیزانیت نانی سپی به برنجه‌وه نه‌خۆیت.
2-گۆشتی سوور:
به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر چه‌وری تیادا بێت چونكه قورس ده‌بێت بۆ هه‌رسكردن و به‌هۆیه‌وه جه‌سته ماندوو ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ش پزیشكه‌كان ڕێنمویت ده‌كه‌ن ماسی بخۆیت به‌تایبه‌ت "سالمۆن" له‌جیاتی گۆشتی سوور چونكه بڕێكی زۆر ئۆمیگا سێ ی تیادایه.
3-گێلاس:
ڕێژه‌ی میلاتۆنین یان هۆرمۆنی نوستن له‌ناویدا زۆره.
4-شه‌كر:
دوای خواردنی شه‌كر له‌ش برشێكی زۆر له ئه‌نسۆلین به‌رهه‌م ده‌هێنێت و ئه‌مه‌ش واده‌كات خه‌واڵوبیت.