راچڵەکین-
سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر تووشی کۆرۆنا بووە و باری تەندروستی جێگیرە.
بە پێی زانیارییەکانی راچڵەکین، عەلی رەشید، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، دوێنێ یەکشەممە بە بەرپرسانی حکومی پارێزگای هەولێری راگەیاندووە، تووشی کۆرۆنا بووە، بەڵام باری تەندروستی جێگیرە.
بە پێی زانیارییەکان سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر ئێستا لە ماڵەوە چارەسەر وەردەگرێت و باری تەندروستیش جێگیرە.