مه‌ترسی توشبوون به شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م كه‌مده‌كاته‌وه
ڕاچڵه‌كین-
زاناكان له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێوه ئاشكرایان كردوه خواردنه‌وه‌ی چوار كوپ قاوه به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه ئه‌گه‌ری توشبوون به جۆری دووه‌می نه‌خۆشی شه‌كره و به‌رزی په‌ستانی خوێن كه‌مده‌كاته‌وه.
زاناكان له هه‌ردوو زانكۆی "ناڤار له ئیسپانیا و كاتانیا له ئیتاڵیا" گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌گه‌ر قاوه له كافاین به‌تاڵ بكرێته‌وه ئه‌وه هاوشێوه‌ی ئه‌و قاوه‌یه سوودی ده‌بێت كه كافاینی تیادایه و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن ئه‌م خواردنه‌وه‌یه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی ده‌بێت به كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م.
هه‌بوونی مادده‌كانی "پۆلیفینۆل و تریگۆنیلین و میلانۆیدین" هۆكارن بۆ ئه‌م سووده‌ی قاوه و هه‌مویان تایبه‌تمه‌ندی دژه هه‌وكردن و ئۆكساندنیان تیادایه.