خانمه نمایشكارێك له گه‌شتكردنی بۆ توركیا په‌شیمانه
ڕاچڵه‌كین-
خانمه نمایشكاری ئۆكرانی Daria Kyryliuk له‌گه‌ڵ 3 له هاوڕێكانی كاتێك بۆ گه‌شتێكی هاوینه ڕویانكردۆته شارۆچكه‌ی" تشیشمی" كه سه‌ر به ده‌ریای ئیجه‌یه له ناوچه‌ی ئه‌زمیر له ڕۆژئاوای توركیا له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كانی "یانه‌یه‌كی كه‌نار ئاوه‌كه" له‌م شارۆچكه‌یه لێیدراوه و سوكایه‌تی پێكراوه بێ ئه‌وه‌ی هیچ هۆكارێكی دیاریكراو هه‌بێت.
كیریلیۆك ی ته‌مه‌ن 23 ساڵ له‌ڕێی هه‌ژماره تایبه‌ته‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وێنه‌یه‌كی خۆی بلاوكردۆته‌وه و له‌سه‌ر ڕوخساری شوێنی ئازار و برینداركردن هه‌بووه بێ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی هاوڕێكانی بڵاوبكاته‌وه.
ئه‌م خانمه له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی نوسیویه‌تی" نامه‌وێت بێده‌نگ بم و ده‌مه‌وێت ئه‌و هۆكاره بزانم كه پیاوانی ئاسایش بۆچی وایان له من و هاوڕێكانم كردوه "
داریا له ته‌مه‌نی 12 ساڵیه‌وه كاری نمایشی جلوبه‌رگی منداڵانی كردوه و دواتر بۆ خوێندن چۆته لۆس ئه‌نجلۆس و ئێستا ناوبانگێكی جیهانی هه‌یه، به‌ڵام پێده‌چێت هه‌ڵه‌ترین بڕیاری ژیانی گه‌شت كردن بوبێت بۆ توركیا بۆ ئه‌وه‌ی پشوی ئه‌م هاوینه‌ی تیایدا به‌سه‌ر ببات.