نیشانه‌كانی توشبوون به‌ گرفتی کەسێتی دابڕاو

ستایل

05/08/2020     ژمارەی بینراو 605

نیشانه‌كانی توشبوون به‌ گرفتی کەسێتی دابڕاو

ڕاچڵه‌كین-

كه‌سانی توشبوو به‌ گرفتی كه‌سێتی دابڕاو بەشێویەکی بەردەوام لە پەیوەندی کۆمەڵایەتی دا دەبڕێت و وە بەشێوەیەکی سنوردار دەربڕێنی سۆزی هەیە لە ژینگە کۆمەڵایەتیەکان، ئارەزوی پەیوەندی کۆمەڵایەتی ناکات یان چێژی لێوەرناگرێت، وە هاوڕێی نزیکیان نیە.

ئه‌م كه‌سانه‌ بەشێوەیەکی سارد و سڕ دەردەکەون زۆر بە زەحمەت سۆز دەردەبڕن بەجەستە یان بە زارەکی، ئەگەر توڕەش بکرێن قورسە توڕە ببن. ژیانیان بە بێ ئاڕاستە دەردەکەوێت و پێچ و خولانەوەی زۆریان هەیە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان، ئەم کەسانە بە زۆربەی جار بە شێوەیەکی سست کاردانەوە دەکەن بۆ بارو دۆخێکی بێزارکەر و ناتوانن بە شێوەیەکی گونجاو وەڵامی ڕووداوە گرنگەکانی ژیان بدەنەوە. لەبەر کەمی کارامەیی کۆمەڵایەتی و نەبوونی هاوڕێ و کەمی ئارەزوی سێکس زۆرجار هاوسەرگیری ناکەن. لە کار و پێشە لاواز دەبن کاتێک لە دەوری خەڵکی دیکەی لێیە بەڵام کاتێک بە تەنها دەبن بە باشی کار دەکەن.

لەسەرتاکانی گەنجێتی دەست پێدەکات و لە چەند لایەنێکەوە دەردەکەوێت کە دیاری دەکرێت بە چوار یان زیاتر لە ئەمانەی خوارەوە:
1- نە ئارەزوو دەکات لە دروستکردنی پەیوەندی نزیک و نەچێژیشی لێوەردەگرێت، ئەمە بوون بە شێک لە خێزانیش دەگرێتەوە.
2- هەمیشە ئەو چالاکیانە هەڵدەبژێرێت کە بە تەنها ئەنجام دەدرێت.
3- پێیان باشترە بە کۆمپیتەر و یارییە بیرکارییەکان کات بەسەر بەرن و ئارەزوویەکی کەمیان هەیە بۆ سێکس.
4- چێژێکی کەم دەبینێت لە هەرچالاکیەک ئەگەر هەبوو.
5- نەبوونی هاوڕێی نزیک یان کەسێکی متامنە پێکراو جگە لە خزمی پلەیەک.
6- ڕەخنە یان پیاهەڵدانی کەسانیتر وا دەرناکەوێت جیاوازی هەبێت بۆیان.
7- دەربڕینی سۆزدارییان سارد و دابڕاوە و سوزدەربڕێنەکەی بێ گۆڕنکارییە.

ڕێژەی بڵاوی ئەم گرفتە لە ٣.١٪ بۆ ٤.٩٪ یه‌ بە ڕێژەی لە ٥٥٪ بۆماوە هۆکاری گیرۆدەبوونە بە ئەم گرفتە، وە مێژووی ژیانی مناڵی کە پشتگوێ خراوە و توندو تیژی بەرامبەر کراوە زیاتر ئەگەری گیرۆدەبوونی بە ئەم گرفتە هەیە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن