هۆكارێكه بۆ جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك
ڕاچڵەکین-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه‌له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك زانای چینی ئه‌نجامدراوه سه‌لماندویه‌تی ئەو کەسانەی بەدەست کەمخەوییەوە دەناڵێن مەترسی حاڵه‌تی جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك له‌ناویاندا زۆره.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه لە زانکۆی بێیجینج ئەنجامدراوه و ٤٨٧ هەزار خۆبه‌خش به‌شداریان تیادا كردوه و ماوه‌ی ١٠ ساڵی خایاندوە، ناوه‌ندی ته‌مه‌نی به‌شداربوه‌كان ٥١ ساڵ بووه و کەسیان توشبووی پێشووی جەڵتە نەبوون، هەموویان کێشەی خەولێکەوتن، یان خەوی پچڕپچڕ، یان زوو بەخەبەر هاتنیان هەبووه.
ئه‌نجامه‌كان سه‌لماندویه‌تی ئەو کەسانەی هەرسێ کێشەکەیان هەیە (درەنگ خەولێکەوتن، پچڕپچڕی، زوو بەخەبەر هاتن) هه‌بووه ئه‌وه ئەگەری توشبوونیان بە جەڵتە بە رێژەی ١٨٪ زیاترە بووه بە بەراوردی ئەو کەسانەی خەویان تەندروست بووه، ئەوانەی تەنها یەک کێشەیان هه‌بووه ئەگەری توشبوونیان بە رێژەی ٧٪ بۆ ١٣٪ زیاتر بووه.
د. لیمینگ لی وه‌ك بەڕێوبەری توێژینەوەکە ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه بە پێی ئەنجامەکانی توێژینه‌وه‌كه‌یان، ئەگەر ئێمە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی خەو بدەین، دەتوانین رێژەی توشبوون بە جەڵتەی مێشک و دڵ و نەخۆشی دیکە کەم بکەینەوە.