چۆنیەتی چاندنی کەرەوزی لاسک لەم وەرزەدا
ڕاچڵهكین-
کەرەوزی لاسک لەم وەرزەدا دەکریت ئەو سەوزانەی لە بەهاردا دەڕوێنرێن دەتوانین لە پایزیشدا بیان ڕوێنین.
ئێستا کە پلەی گەرما بەرەو دابەزین دەچێت،ئەو سەوزانەی کە بەهارەن دەتوانین لە پایزیشدا بیان ڕوێنین، یەکێک لەوانە کەرەوزە بەتایبەت کەرەوزی لاسک ئەم کەرەوزە یەک گرام بە بەشی ڕووبەری( ۱۰۰)م چوارگۆشە دەکات، دەتوانرێت لە ناو فلینە بکرێت پاشان بگوازرێتەوە یان بەهێڵ ، پاشان شەتڵەکان تەنک بکرێت و بگوازرێتەوە چونکە نێوان ڕوەکێک بۆ ڕوەکێکی تر لەم کەرەوزە دەبێت(۲٥)سم بێت بەهۆی گەورەیی قەبارەکەیەوە.
ئەم کەرەوزە دەتوانرێت لاسکەکەی بکرێت بە شەربەت وەک ڕووەکێکی نوشداری بۆ چارەسەری نەخۆشی.
ئا : سەلام هەرتەلی