بەغدا.. چەند تەقینەوەیەك ژمارەیەك برینداری لێكەوتەوە

عێراق

23/02/2020     ژمارەی بینراو 393

راچڵەكین

لەچەند ناوچەیەكی بەغدا ژماریەك تەقینەوە روویانداو بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەكانیش، تەقینەوەكان 15 برینداری لێكەوتووەتەوە.

میدیاكانی عێراق لە سەرچاوە ئەمنییەكانەوە بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ 23-2-2020 حەوت تەقینەوە لەناوچە جیاجیاكانی شاری بەغدا روویانداوەو بە هۆیەوە تائێستا 15 كەس بریندار بوون.

سەرچاوە ئەمنییەكە ئاشكرایكرد، سەرجەم تەقینەوەكان بەهۆی بۆمبی چێندراوەوە بووەو تائێستاش هیچ كەس و لایەنێك بەرپرسیارێتی خۆی لە رووداوەكان رانەگەیاندووە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن