وەزارەتی كشتوكاڵ گەنمی جوتیاران دەكڕێتەوە

کوردستان

23/02/2020     ژمارەی بینراو 566

راچڵەكین

وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم، بەنیازە ئەمساڵ بە هاوكاریی كەرتی ‏تایبەت، گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان بكڕێت.‏

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی ‏هەرێمی كوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ 23-2-2020 لەگەڵ نوێنەری ‏ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی بازرگانی و دەستەی ‏وەبەرهێنان، كۆبوونەوەیەكمان سەبارەت بە پرۆژەی بەبازاڕكردنی گەنم لە هەرێمی كوردستان ‏ئەنجامداو‎ هەنگاوەكانی خستنەبواری جێبەجێكردنی ‏پلانەكە گفتوگۆی وردیان لەسەر كرا"‎.‎

وتیشی: خۆشحاڵم كە پشتیوانی بۆ پرۆژەكە ‏هەیە، بە هاوكاریی كەرتی تایبەت گەنمی جوتیارانمان بكڕین و هەفتەی ‏داهاتوو لەگەڵ كەرتی تایبەت كۆدەبینەوە، بۆئەوەی راپۆرتی كۆتایی ‏ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران بكەین و هەنگاوەكانی خستنەبواری ‏جێبەجێكردن دەستپێبكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن