بەرهەمهێنانی كارەبا كەمدەبێتەوە

کوردستان

23/02/2020     ژمارەی بینراو 348

تیمەكان سەرقاڵی چارەسەركردنی گرفتەكەن

راچڵەكین

بەهۆی دروستبوونی گرفتی تەكنیكی لە وێستگەی دانەغاز، بەرهەهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان كەمدەبێتەوە، وتەبێژی كۆنترۆڵی كارەباش رایدەگەیەنێت: تیمەكان سەرقاڵی چارەسەركردنی گرفتەكەن و لەچەند كاتژێری داهاتوودا دۆخی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم رایگەیاند، دوای دروستبوونی گرفتەكەی دانەغاز، هەناردەكردنی غاز بۆ هەردوو وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە چەمچەماڵ و هەولێر كەمیكرد، بەمەش ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا لە هەرێمی كوردستان بەنزیكەی 800 مێگاوات  كەمبووەوە.

وتیشی: تیمەكانی هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانە سرووشتییەكان، لەگەڵ كۆمپانیای دانەغاز سەرقاڵی چارەسەركردنی گرفتەكەو رێكخستنەوەی سیستەمی دابەشكردنی كارەبان، لەچەند كاتژمێری داهاتووشدا دۆخی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن