فڕۆکەکانی تورکیا سنووری قەزای ماوەتیان بۆردومانکرد

کوردستان

07/08/2020     ژمارەی بینراو 277

راچڵەکین-

نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی فرۆكە جەنگییەكانی توركیا دووجار سنووری گوندی قامیشی سەر بە قەزای ماوەتیان بۆردومانكرد، بەهۆیەوە رووبەرێکی زۆر باخ و رەزی هاووڵاتییان سووتاوە.

کامەران حەسەن، قائیمقامی قەزای ماوەت لە لێدوانێکدا بۆ راچڵەکین وتی:" کاتکۆ ١:١٥ خولەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی فرۆكە جەنگییەكانی توركیا، دوو جار سنووری گوندی قامیشی سەر بە قەزای ماوەتیان بۆردومانكردووە  ئاگر لە ناوچەکە کەوتووەتەوە و رووبەرێکی زۆر پووش و پاوان و رەزو باخی هاووڵاتییان سووتاوە".

وتیشی:" تاکو ئێستا بەهۆی سەختی شوێنەکە و بوونی مین لە هەندێک شوێندا تاکو ئێستا نەتوانراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکرێت".
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن