سەرۆکوەزیرانی لوبنان داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات

جیهان

08/08/2020     ژمارەی بینراو 209

راچڵەکین-

سەرۆکوەزیرانی لوبنان رایگەیاند، رۆژی دووشەممە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەخاتە بەردەم حکومەت، چونکە لوبنان بە قۆناغی سەختدا تێپەڕدەبێت.

حەسەن دیاب، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند:"ئامادەم بۆ ماوەی دوو مانگ بەرپرسیارییەتی حکوومەت لەئەستۆ بگرم تاوەکو پارتە سیاسییەکان دەگەنە رێککەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو".

سەبارەت بە تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت ووتیشی:" لە ئەنجامی گەندەڵی و خراپ ئیدارەدانی چەند ساڵە بووەوهەموو بەرپرسانی بەندەری بەیروت دەخرێنە ژێر لێپرسینەوە و ئەو کارەسانەتە بێ لێپیچینەوە تێناپەڕێت و لێكۆڵینەوەکان فراوانتر دەکرێن تاوەکو هەموو ئەوانە بگرێتەوە کە پەیوەندارن بە روودانی ئەو کارەساتە".

رۆژی سێشەممەی رابردوو تەقینەوەیەک لە بەندەری بەیروت روویدا، تاوەکو ئێستا ١٥٨ کەس کوژراون و زیاتر لە شەش هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن