سێیەم بوومەلەرزە ئێرانی هەژاند

جیهان

23/02/2020     ژمارەی بینراو 627

وێنە: ئەرشیف

راچڵەكین

لەماوەی 24 كاتژمێردا سێ بوومەلەرزە پارێزگاری ورمێی لە باكووری رۆژئاوای ئێران هەژاندو بوومەلەرزەی سێیەمیش گوڕەكەی 5.7 پلەی رێختەر بوو.

كەمێك پێش ئێستا بوومەلەرزەیەكی تر، سنووری پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوای لە ئێران گرتەوەو تائێستاش زیانەكانی ئاشكرا نەكراوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، بوومەلەرزەكە، چەقی شاری خوی گرتۆتەوەو لەوانی دیكە بەهێزتر بووەو گوڕەكەشی 5.9 پلەی رێختەر بووە.

ئەمەش لەكاتێكدایە لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا دوو بوومەلەرزە بە گوڕی 5.7 پلەی رێختەر، سەنتەری شاری خوی گرتەوەو لە سنووری پارێزگای وان-ی باكووری كوردستانیش هەستی پێكراو وێڕای گیانلەدەستدانی 7 كەس، زیانێكی زۆری ماددیشی لێكەوتەوە.

بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەكانی ئێران، لەئەنجامی هەردوو بومەلەرزەكەدا، 75 هاوڵاتی بریندار بوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن