دەستبەسەر 20 كیلۆگرام ئاڵتوونی قاچاغدا گیرا

کوردستان

10/08/2020     ژمارەی بینراو 669

راچڵەكین-

‌لە سنووری قەزای پێنجوێن دەستبەسەر ٢٠ كیلۆگرام زێڕی قاچاخدا گیرا كەلە ئێرانەوە هێنراوەتە هەرێمی كوردستان.

عەمید فەخرەددین عەبدوڵا- فەرماندەی لیوای پاسەوانی سنووری سلێمانی، لە لێدوانێكدا ئاماژەی بەوەدا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە كەسێك لە گوندی وێنە سەربە قەزای پێنجوێن دەستگیر كرا كە لە خاكی ئێرانەوە ٢٠ كیلۆگرام زێڕی قاچاخی هێنابووە سنوورەكە.

وتیشی:" هاووڵاتییەكە خەڵكی هەرێمی كوردستانە و بەنیازبووە زێڕە قاچاغەكە بەرێتە سلێمانی و لەئێستادا ئەو هاووڵاتییە لەگەڵ زێڕەكاندا رادەستی یاسا كراوە."

فەرماندەی لیوای پاسەوانی سنووری سلێمانی ئەوەشی روونكردەوە، لە ماوەكانی پێشوودا هەمان حاڵەت روویداوە و كەسانی بەقاچاغبەر رادەستی یاسا كراون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن